ئینگلتەرا

ئەنتۆنی بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی مانچێستەری کرد

Yariga App

یاریگا-ئەنتۆنی هێرشبەری مانچێستەر یونایتد بەفەرمی بەشداری مەشقەکانی کرد پاش دوورخستنەوەی لەلایەن یانەکەوە بۆ ماوەیەک.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە، لەلایەن یانەکەی دوورخرایەوە پاش ئەوەی رووبەرووی سکاڵایەکی یاسایی کرایەوە بە تۆمەتی ئەوەی گێچەڵی سێکسی بە چەند کچێک کردووە. هەرچەندە هێشتا هیچی بەسەردا ساغ نەبووەتەوە بەڵام یونایتد بڕیاریدا بوو تا یەکلابوونەوەی کەیسەکەی دووری بخاتەوە.

دوێنێ، یانەکە رایگەیاند بڕیاریانداوە ئەنتۆنی بانگهێشتی مەشقەکان بکەنەوە، ئەمەش پاش پێکانی چەند یاریزانێكی هێڵی پێشەوە و هەروەها کێشەکانی تێن هاگی راهێنەر لەگەڵ جەیدن سانچۆ.

ئەمڕۆ ئەنتۆنی وێنەی گیرا کاتێک گەڕایەوە مەشقەکان، ناوبراو بە بەردەوامی ئەوە دووپات دەکاتەوە کە بێ تاوانە و خۆبەخشانە چووە بنکەی پۆلیس تاوەکو زانیارییان پێبدات لەسەر کەیسەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button