یاریگا –
ئەلێکسیس بێکا بێکا، یاریزانی یانەی نیسی فەڕەنسی لە مردن رزگارکرا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێگەی RMC Sport بڵاویکردەوە، یاریزانێکی خولی فەڕەنسی لەسەر پردێک وەستاوە و دەیەوێت کارێکی خۆکوژی بکات.
لە سەرەتادا ناوی یاریزانەکە ئاشکرا نەکرا، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو کەسە ئەلێکسیس بێکا بێکای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی نیسی فەڕەنسییە.
🙏 Alexis Beka Beka vient d’être pris en charge sain et sauf par les pompiers, rapporte la gendarmerie.https://t.co/eS6hjoNgvz pic.twitter.com/XMTTM9yQg3
— RMC Sport (@RMCsport) September 29, 2023
دواتر هەرزوو پۆلیس و تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، پاش ماوەیەکی زۆر لە هەوڵدان توانییان یاریزانەکە لە مردن رزگار بکەن، ئێستا دۆخی تەندرووستی زۆر باشە و بە تەواوی ژیانی لە مردن رزگار کراوە.
ئەلێکسیس بێکا بێکا کێیە؟
ئەلێکسیس لە بەهاری ساڵی 2001 لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەدایکبووە، لە هاوینی 2022 بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ لە لۆکۆ مۆسکۆی رووسییەوە گواسترایەوە بۆ یانەی نیس.
بێکا، لە ئۆڵۆمپیادی 2021 یاری بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسایش کردووە، بەڵام لەم وەرزە تا ئێستا هیچ یارییەکی بۆ یانەکەی نەکردووە.
وێنەی ئەو پردەی کە ئەمڕۆ یاریزانەکە دەیویست خۆی لسەر بخاتە خوارەوە، کە بەرزییەکی 100 مەترە: