ئه‌مریکاگرنگترین

سەگەکەی مێسی لە کوێیە؟

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی و ئەنتۆنێلا رۆکۆزۆی هاوسەری چێژ لە ژیان کردن لە ئەمریکا وەردەگرن، بەڵام ئاژەڵە ماڵییەکەیان، هالک لە مەیامی لەگەڵیان نابینرێت.

پەیوەندی کردنی لیۆنێل مێسی بۆ خولی ئینگلیزی بڕیارێکی قورس و ئازاربەخشی لە دوا بوو کە ناچار بوو ئاژەڵە ماڵیەکەی لە بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

میگێ گرانادۆس پێشکەشکار و کۆمێدیەنی ئەرجەنتینی، دوای ئەوەی کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا چاوپێکەوتنیکی لەگەڵ پاڵەوانی جامی جیهانی 2023 کرد پرسیاری سەبارەت بە سەگەکەی مێسی کرد و پیی گوت:

ئەو گامێشە لە کوێیە؟ جانتایەکی گەورەم هێناوە و دەمەوێت هاڵک لەگەل خۆمدا ببەم.

مێسی لە وەڵام دا پێی گوت:

ئەو لە بارسێلۆنایە، کەمێک پیر بووە. بۆیە ناچار بووین لەو ماڵە بەجێیبهێڵین کە بارسێلۆنا هەمانە.

مێسی تەمەن 36 ساڵ، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2016 هالکی وەک بەچکەیەک هێنا بۆ ناو خێزانەکەی، وێنەیەکی لە ئینستاگرام لە باوەشی ئەودا بڵاوکردەوە. مێسی لەو کاتەدا نووسیبووی:

‘ئەندامێکی نوێی خێزانەکەم’. سوپاس، بۆ ئەم دیارییە جوانە.

ئەو و ئەنتۆنێلا رۆکۆزۆی هاوسەری بەردەوام وێنە و ڤیدیۆی سەگەکەیان لە سۆشیال میدیا بڵاودەکردەوە، بەڵام لە ساڵی 2021ەوە کە مێسی یاری بۆ پاریس سانجێرمان دەکرد تاوەکوو ئێستا هیچ وێنەیەکی هالکیان بڵاو نەکردووەتەوە.

مێسی بە گرانادۆسی گوتووە، هالک ‘لە لێواری کۆتاییەکانی تەمەنی دایە کە رەنگە پێویستی بە خەوتن هەبێت.

سەگەکە جۆری بۆردۆ ماستیفسە کە دەتوانێت 27 ئینچ بەرز بێت و کێشی 110 پاوند بێت. تەمەنیان پێنج بۆ هەشت ساڵە، هەرچەندە هەندێکیان دەگەنە 11 ساڵ.

ئێستا هالک لەلایان ستافی ماڵەکەی مێسی لە بارسیلۆنا چاودێری دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button