کوردستان

خولی هیوا بە بەشداری 23 قوتابخانە دەستیپێکرد

Yariga App

یاریگا –

پاڵەوانیەتی خولی هیوا، بە ئامادەبوونی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و چیاڤان نێچیرڤان بارزانی، پاڵەوانیەتی جامی هیوا بۆ قوتابخانە ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر دەستیپێکرد.

جامی هیوا، لەسەر راسپاردەی چیاڤان نێچیرڤان بارزانی، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی قوتابیان و لاوان و بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی و تۆڕی وەرزشی یاریگا بەڕێوەدەچێت.
خولی هیوا
رێوڕەسمی رۆژی کردنەوەی خولی هیوا.
ئەمە یەکەم وەشانی خولی هیوایە، 23 قوتابخانەی سنووری پەروەردەی قەزای مێرگەسۆر، بەشداریان تێدا کردووە و بڕیارە ساڵانە خولەکە فراوانتر بکرێت و سنووری پەروەردەی دیکەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەشداری تێدا بکەن.
ئامانجی سەرەکی خولی هیوا، برەودانە بە وەرزشی ناوچەکە و زیاتر لێکنزیکبوونەوەی گەنجانە، لە سەرووی هەموویەوە، دروستکردنی هیوایە لای گەنجان، بۆ ئەوەی سەرنجی تەواو لەسەر خەونەکانیان دابنێن.
چیاڤان نێچیرڤان بارزانی
گوتاری چیاڤان نێچیرڤان بارزانی، لە رۆژی کردنەوەی خولی هیوا
چیاڤان نێچیرڤان بارزانی لە بارەی خولی هیوا روونیکردەوە

دەمانەوێت لە خولی هیوا، خزمەتی لاوان بکەین و پشتگیری لە حەز و خولیایان بۆ وەرزش بکەین. چونکە دەمانەوێت پشتیوانیان بین تاوەکو وەرزش لەم دەڤەرە بچێتە ئاستێکی باشتر. لاوان هێز و ئومێدی داهاتووی کوردستانین. وەرزش بوارێکی گرنگ و پێویستە و حەزێکی گەورەی گەنجانە، چونکە هیوا، هێز و متمانە بە لاوان دەبەخشێت. وەرزش فێرمان دەکات چۆن پشوو درێژ بین و کۆڵ نەدەین. وەرزش رێگا نادات بێهیوا بین، چونکە سەلماندوویەتی، دۆڕاندن هەمیشەیی نییە و فێری کردووین، ئەگەر هەوڵ و ماندووبوون بەردەوام بێت، هەمیشەی دەرفەتێکی دیکە بۆ هەستانەوە هەیە.

چیاڤان نێچیرڤان بارزانی
چیاڤان نێچیرڤان بارزانی و موسا ئەحمەد لە رۆژی کردنەوەی خولی هیوا
لەلایەکی دیکەوە، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، ئامادەی مەراسیمی کردنەوەی خولی هیوا بوو. لە گوتارەکەیدا سوپاسی پشتیوانی چیاڤان نێچیرڤان بارزانی، بۆ لاوان کرد

بەناوی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە سوپاسی ئامادەبوون و سەرپەرشتی و چاودێریکردنی چیاڤان نێچیرڤان بارزانی دەکەم کە بەردەوام پاڵپشتی گەنجانی دەڤەرەکە کردووە، ئەمڕۆ دڵخۆشم کە بەیەکەوە خزمەتی لاوان دەکەین و پەنا بە خودا، ئەمە دەبێتە دەستپێکێک ئەوەی ساڵانە خولی لەم جۆرە رێکبخرێن. ئامانجی سەرەکی چیاڤان نێچیرڤان بارزانی، لە رێکخستنی خولی هیوا بریتییە لە دروستکردنی بنچینەیەک بۆ لاوان و قوتابیان، تاوەکو زیاتر بە رێگەی وەرزش خۆیان پەروەردە بکەن.

خولی هیوا
بەشداری ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و چیاڤان نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی کردنەوەی خولی هیوا
خولی هیوا
بەشداری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر لە خولی هیوا
ئامادەبوونی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی کردنەوەی خولی هیوا

 

یاری نێوان قوتابخانەی بلێ VS بەڕۆژ
چیاڤان نێچیرڤان بارزانی بەخێرهاتنی یاریزانە بەشداربووەکان دەکات
چیاڤان نێچیرڤان بارزانی واژۆ لەسەر تۆپی یەکەم یاری خولی هیوا دەکات

بڕیارە خولی هیوا بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بێت لە یاری کۆتاییشدا، براوەکان خەڵات لە مەراسیمێکدا خەڵات دەکرێن.

Back to top button