کوردستانیاریگا

ڕانیە بێ دەنگە و سۆرانیش دەستی بە جوڵە کرد

Yariga App

یانەی سۆران دوای دەستنیشانکردنی ڕاهێنەر، دەستی بە پتەو کردنی ڕیزەکانی کردووە بۆ وەرزی نوێی 2023 _ 2024ـی خولی نایابی کورستان.

کارگێڕی یانەی سۆان دوای هێنانی وەلیدمحەمەدی ڕاهێنەر بۆ تیپەکەی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، چەند ڕۆژێکە دەستی بە گرێبەست کردن و نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانان کردووە، سۆران محمەمەدمنعمی هێرشبەری یانەی سیروانی نوێی گواستەوە ڕیزەکانی و هەروەها ئەنەس ساڵحی یاریزانی هێلی بەرگری لە یانەی بازیانەوە هێناوە و هەریەک لە یاریزانان سەگرئەحمەد یاریزانی پێشووی یانەی گازی باکوور وعەبدولرەحمان محەمەد یاریزانی یانەی لاوانی تەڵەبە شی گواستۆتەوە پێکهاتەکەی ، یانەکە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانان ئۆرهان نەجات یاریزانی پێشووی یانەی ئاکرێ و حوسێن ئیبراهیم یاریزانی وەرزی ڕابردووی یانەی سیروانی نوێ واژۆکردووە، کارگێڕی یانەکە سەرکەوتوو بوو لە نوێ کردنەوەی گرێبەستی کاپتنی تیپەکە هاوگارسەعدی و گۆڵپارێزی تیپەکە گەیلان سادق. ئامانجی یانەکەش دانانی پێکهاتەیەکی بەهێزە بۆ تیپەکە و مەبەستیانە ژمارەیەکی قوڕس بن لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی کوردستان.

ڕانیە، ئەویانەیەی کە وەرزی ڕابردوو لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان سەرنجی هەموانی بۆخۆی ڕاکێشابوو تا ئێستا بێ دەنگە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، ڕانیە هاوشانی چوار قوڕنە لە دەڤەری ڕاپەرین کە یانەیەکی جەماوەریە، تاوەکو ئەم ساتەش ڕاهێنەری بۆ تیپەکە دیاری نەکردووە بە هۆی نەبوونی پاڵپشتی دارایی بەهێز کارەکانیان دوا کەوتووە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو یانەکە دەست بە چالاکیەکانی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button