یاریگا
ڤیتۆر رۆکی توشی پێکانێکی سەخت هات.
یاریگا-
ڤیتۆر رۆکی بەرازیلی و ئەستێرەی داهاتووی بارسێلۆنا توشی پێکانێکی سەخت بوو.
لە خولی بەرازیلی و لە یاری نێوان ئاتلێتیکۆ پاراناینسێ و ئینتەرناسیۆناڵ، ڤیتۆر رۆکی دوای تەنیا 7 خولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە توشی پێکانێکی سەخت بوو، بە هۆیەوە یاریگای بەجێهێشت.
یانەی بارسێلۆنا راستەوخۆ دوای پێکانەکە، پەیوەندیان بە یانە بەرازیلییەکەوە کردووە، بە پێی ئاماژە سەرەتاییەکان، پێکانەکەی رۆکی مەترسیدارە و بەلایەنی کەمەوە سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە – خافی میگێل
ڤیتۆر رۆکی لەدایک بووی ساڵی 2005 ه، لە ئێستادا لە خولی بەرازیلی یاری بۆ ئاتلێتیکۆ پاراناینسێ دەکات، بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کردووە و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکەوە دەکات.
ڤیدیۆی پێکانەکە ببینە: