ئینگلتەرا

یاریزانێکی 27 ساڵ کۆچی دوایی کرد

Yariga App

یانەی شێفڵد یونایتدی خانمان رایگەیاند مادی کوساکی یاریزانی یانەکەیان گیانی لەدەستداوە.

مادی تەمەنی 27 ساڵە و یەکێکە  بوو لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکە. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان سپاردنی، شێفڵد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە

هەموومان تێکشکاوین بەو هەواڵە، مادی هەمیشە کەسێکی کۆمەڵایەتی و خاوەن کەسایەتییەکی گەورەبوو لە یانەکەمان. کەسایەتی و پیشەگەریی ئەو قەرەبوو ناکرێتەوە و جێگەی زۆر دیار دەبێت.

مادی دەرچووی ئەکادیمیای نۆتینگهام فۆرێست بوو. لە 2012دا روویکردە ئەستۆن ڤیلا، پاشانیش پەیوەندی بە شێفڵدەوە کرد و خاوەنی زیاد لە 100 یاری بوو بۆ ئەو یانەیە.

تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی و نافەرمی وهەروەها میدیا دیارەکانی بەریتانیا، هۆکاری مردنەکەیان ئاشکرانەکردووە.

ناوبراو لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی تازە کردبووەوە لەگەڵ شێفڵد یونایتد

 

بابەتی زیاتر

Back to top button