ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی دوو یاریزانی بۆ شوێنگرتنەوەی بێنزێما دیاریكردبوو پێرێز رەتیكردنەوە

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دوو یاریزانی بۆ شوێنگرتنەوەی كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەكە دەستنیشانكرد.

بێنزێما لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی ریزەكانی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە ئیتیحادی سعودییەوە كرد.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی دیفینسا سێنترال ئانچێلۆتی راهێنەر دوو ناوی بۆ شوێنگرتنەوەی بێنزێما دیاریكردبوو بەڵام پێرێز رەتیكردنەوە و وەڵامی داواكەی ئانچێلۆتی نەدایەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكەم ناو بریتی بووە لە دوسان ڤلاهۆڤیچ هێرشبەری سڕبی یانەی یوڤێنتوس، بەڵام یانە ئیتاڵیەكە بۆ دەستبەرداربوون لێی داوای 90 ملیۆن كردووە و هەر زوو پێرێز رەتیكردووەتەوە.

دووەم یاریزانیش ریچالیسن هێرشبەری بەڕازیلی یانەی تۆتنهام هۆتسپێر بووە، بەڵام ئیدارەی یانە شاهانەكە یاریزانەكەیان بە گونجاو نەزانیوە.

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا هاتووە، پێرێز بڕیاریداوە هێڵی هێرشبردنی وەك خۆی بمێنێتەوە و لە چاوەڕوانی هاتنی ئێمباپێدان لە وەرزی داهاتوودا، بۆیە هیچ هێرشبەرێكی دیكەیان نەگواستەوە.

ریال مەدڕید لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە دوای تێپەڕبوونی چوار هەفتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button