گەوهەرە ژاپۆنییەکە سەرنجی هەموووان رادەکێشێت
یاریگا –
کاۆرو میتۆما، ئەستێرەی برایتن، سەرنجی گەورەکانی پرێمەرلیگ رادەکێشێت و پێناچێت، تاوەکو کاتێکی درێژ لەو یانەیە بمێنێتەوە.
پێگەی 90min بڵاویکردووەتەوە، برایتن هەموو هەوڵێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی میتۆما داوە و دەیەوێت لە ماوەیەکی نزیکدا گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، چونکە لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت.
میتۆما وەرزێکی بە خواستن لەگەڵ یانەی رۆیاڵ یونیەن سەینت گیلۆسی بەلجیکی بەڕێکرد، لەوەت گەڕانەوەی بۆ برایتن، ئاستێکی زۆر بەرز لە پرێمەرلیگ پێشکەش دەکات. ئێستا یانەکانی لیڤەرپوول، بارسێلۆنا، مانچێستەر سیتی و نیوکاسڵ یونایتد هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ژاپۆنییەکە دەستپێکردووە.
تاوەکو ئێستا میتۆما گۆڵێکی کردووە و سێ گۆڵیشی دروستکردووە. رۆبێرتۆ دێ زێربی، توانیویەتی بە باشترین شێوە سوود لە تواناکانی میتۆما وەربگرێت.
بە هۆی ئاست بەرزییەکەی، ئێستا چاوی یانە گەورەکان لەسەر میتۆمایە، هەرچەند گرێبەستەکەشی نوێ بکرێتەوە، بەڵام هەر هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
لە دوای تەواوبوونی ئەرکی نیشتمانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن، میتۆما دەگەڕێتەوە برایتن و 16 ئەم مانگە رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبنەوە.