بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ڤێراتی پەیوەندی بە یانەی عەرەبی قەتەری دەکات

Yariga App

یاریگا

بەرپرسانی یانەی عەرەبی قەتەری هێشتان هیوایان بە گواستنەوەی مارکۆ ڤێراتی ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی پاری سانجێرمانی فەرەنسا ماوە.

یانە قەتەرییەکە ماوەیەکی زۆرە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی شازادەکان دەدات، فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بلاویدەکاتەوە، هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی هاونیشتیمانیەکەی گەیشتونەتە رێکەوتن.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە یانە قەتەرییەکە لەسەر 40 بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە گەیشتووەتە رێکەوتن و بەم زووانە مارکۆ ڤێراتی بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی گەشتی قەتەر دەکات.

سەرەرای ئەوەی لە ئەوروپا بازاڕی گواستنەوەی هاوینە کۆتایی هاتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە قەتەر هێشتان 9 رۆژ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، یانەی عەرەبی دەتوانێت تاوەکو ئەو کاتە ڤێراتی یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button