ئینگلتەرا

دوو یانە لە ئێستاوە گیمارێش دەکەنە ئامانج

Yariga App

یاریگا

یانەکانی ڕیال مەدرید و لیڤەرپوول مەرجەکانی گواستنەوەی برۆنۆ گیمارێش دەپشکنن.

ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، برۆنۆ گیمارێش لە ڕاداری ڕیال مەدرید و لیڤەرپوولدایە بۆ گواستنەوەی هاوینەی ساڵی 2024. ئاستە نایابەکەی ئەو یاریزانە لە نیوکاسڵ وایکردووە ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوول ئەم یاریزانە تەمەن 26  ساڵە بخەنە نێو پلانەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو.

لەلایەکی دیکەوە یانەی نیوکاسڵ دەیەوێت گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە درێژبکاتەوە کە تا هاوینی 2026 کارا دەبێت، هەروەها مەرجی هەڵوەشاندنەوەشی بە 100 ملیۆن یۆرۆ بخەمڵێنێت، بەجۆرێک ئەگەر ئەو یاریزانە بفرۆشرێت سودێکی زۆری لێ ببینن.

ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گیمارێش زۆر حەزی لە یاریکردنە بۆ یانەی ڕیال مەدرید و لالیگا، نیوکاسڵیش ئاگاداری حەز و خولیائ ئەو یاریزانەیە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button