بازاڕی گواستنه‌وه‌جیهان

مێرکاتۆی هاوینی 2023 ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی فیفا، یانەکانی خولی سعودیە لە پلەی دووەمی جیهانیدا بوون لە خەرجکردنی پارە بۆ یاریزانە نوێیەکان لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، لەدوای خولی نایابی ئینگلتەرا.

کۆی خەرجییەکانی یانەکانی سعودیە 875.4 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە لەم هاوینە، لە پلەی یەکەم یانەکانی ئینگلتەرا (1.98 ملیار دۆلار) فەرەنسا (859.7 ملیۆن دۆلار)، ئەڵمانیا (762.4 ملیۆن دۆلار)، ئیتاڵیا (711 ملیۆن دۆلار) و ئیسپانیا (405.6 ملیۆن دۆلاریان) لەم هاوینە خەرجکردووە.

لە ئەنجامدا پشکی یانەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا گەیشتە 14%ی کۆی خەرجییەکانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی، ئەمەش یەکەمجارە کە پشکی یانەکانی سەر بە یەکێتییەکی کیشوەری لە دەرەوەی ئەوروپا لە 10%ی کۆی خەرجییەکان تێپەڕێنێت.

تێچووی گواستنەوەکان هەموو ژمارە پێوانەییەکانی پێشووی شکاند و لە نێوان یەکی حوزەیران بۆ یەکی ئەیلولدا گەیشتە 7.36ملیار دۆلار و ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوودا لە مێرکاتۆیەک ئەوەندە پارەیە خەرج بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئیمیلیۆ گارسیا سیلڤرۆ، بەرپرسی کاروباری یاسایی و پابەندبوون لە فیفا دەڵێت، ئەڵمانیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لەڕووی داهاتی فرۆشتی یاریزانان کە 1.11 ملیار دۆلار بووە، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی خولی وڵاتێکدا ئەو رێژەیە بەدەست دێت. هەروەها نرخی بریکاری یاریزانان گەیشتە ئاستێکی بێ وێنە و لە ماوەی ناو تۆمارکردنی ناوەڕاستی ساڵدا گەیشتە ٦٩٦.٦ ملیۆن دۆلار.

ئەو وڵاتانەی زۆرترین خەرجیان لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا هەبوو، بەپێی ڕاپۆرتی فیفا:

1- ئینگلتەرا، 1.98 ملیار دۆلار

2- سعودیە: 875.4 ملیۆن دۆلار

3- فەرەنسا: 859.7 ملیۆن دۆلار

4- ئەڵمانیا: 762.4 ملیۆن دۆلار

5- ئیتاڵیا: 711 ملیۆن دۆلار

6- ئیسپانیا: 405.6 ملیۆن دۆلار

بابەتی زیاتر

Back to top button