یاریگا –
خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا ئاشکرایکرد، کە دوایین بڕیاری لیۆنێل مێسی زۆر دڵتەنگی کردووە.
خاڤیێر تێباس لە نوێترین لێدوانی باسی لە گەڕانەوەی مێسی بۆ لالیگا کرد، سەرۆکەکەی لالیگا لەو بارەیەوە بەمشێوەیە دوا:
بۆ گەڕانەوە بۆ لالیگا، لیۆنێل مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا لە گفتوگۆدابوو، بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتن و یاریزانەکە پەیوەندی بە خولی ئەمریکییەوە کرد.
تێباس لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
دەمویست مێسی لە لالیگا کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت، ئەوە بۆ مێسی و بارسێلۆنا و ئێمەیش باشترین بڕیار دەبوو، بەڵام رووی نەدا و لالیگای جێهێشت، کە ئەو بڕیارەی زۆر دڵتەنگی کردم، کۆتایی چیرۆکی نێوان مێسی و تۆپی پێی ئیسپانیا زۆر خەمناک بوو.
هەروەها لە بارەی چوونی لیۆ بۆ پارس گوتی:
خۆزگە لیۆنیل مێسی هەرگیز نەدەچووە پاریس سانجێرمان، پەیوەندیکردنی مێسی بە سانجێرمان نیگەرانی کردم
سەرۆکەکەی لالگا لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانی تیشکی خستە سەر سعودیە، بەمشێوەیە باسی خولەکەی کرد:
بێگومان بیر لە خولی سعودی دەکەمەوە بەڵام نیگەرانم ناکات، هێشتا توانای ئەوەیان نییە رکابەری ئێمە بکەن، لەگەڵ تێپەڕبوونی کات تواناکانیان دەبینین، کاتێکی زۆریان پێویستە تا بگەنە ئاستێکی باڵا.
لەو بارەیەوە زیاتر دوا و گوتی:
ناتوانیت تەنیا بە گواستنەوەی یاریزانان رکابەری بەهێز درووست بکەیت، بەڵکو پێویستە یانەکان تۆکمە و بەهێز بکەیت، بە باشی کار لەسەر پرۆژەکەت بکەیت تا دەگەیت بەو ئاستەی کە دەتەوێت.
La Liga president Javier Tebas: "Leo Messi didn't finish his career at Barcelona because they couldn't find an agreement". 🔵🔴🇦🇷
"I wish he could have finished his career in La Liga. It would have been the best for him, for me, and for Barcelona". pic.twitter.com/JailcgHW1K
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 7, 2023