ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: رێگیلۆن پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد
یاریگا
سێرخیۆ رێگیلۆن وەکو شوێنگرەوەی لوک شاو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا کرد.
دوای ئەوەی لوک شاو بەرگریکاری بالی چەپی مانچێستەر یونایتد تووشی پێکان بوو، بەرپرسانی یانەکە هەر زوو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی دەست پێکرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتد گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانیەکەی لە ریزەکانی یانەی تۆتێنهام بۆ ماوەی وەرزێک بە شێوەی خواستن بۆ ریزەکانیان راگەیاند.
ریگیلۆن تاوەکو کۆتایی وەرزی 2023-2024 درێسی شەیتانە سوورەکان لەبەر دەکات، هیچ بڕگەیەکی کڕینەوەی هەمیشەیی لە گرێبەستەکەی نیە و دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ، دەگەرێتەوە یانەکەی.
ریگیلۆن دوێنێ لەگەڵ هاوڕێیە نوێیەکانی راهێنانی کردووە و بە گوێرەی سەرچاوەکانی بەریتانیا، ئەو یاریزانە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئارسێناڵ ئامادە دەبێت.