ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

جێرارد یاریزانێكی پاریس سان جێرمانی دەوێت

Yariga App

یاریگا

ستێڤن جێرارد، راهێنەری ئینگلیزی یانەی ئیتیفاقی سعودی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ جۆرجینیۆ فیناڵدۆم ناوەڕاستكاری هۆڵەندی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

یانەی ئیتیفاقی سعودی دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی پتەوتر بكات تا بتوانێت كێبڕكێی بەدەستهێنانی نازناوەكان بكات.

بەپێی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاشكرایكرد، ئیتیفاق بە جدی كار دەكات بۆ ئەوەی تواناكانی ناوەڕاستكارە هۆڵەندیەكە بەدەستبهێنێت.

جێرارد، راهێنەری یانە سعودیەكە خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانەكەی پاریس سان جێرمان دەربڕیووە و پێی وایە یاریزانەكە گونجاوە بۆ یانەكەی.

لەسەر خواستی راهێنەرە ئینگلیزیەكە ئیتیفاق گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ فیناڵدۆم دەستپێكردووە، پێش داخستنی بازاڕی هاوینەی یاریزانان.

رۆمانۆ ئاشكرایكردووە، پاریس لاری نیە لەوەی دەستبەرداری ناوەڕاستكارەكەی ببێت، لە كاتێكدا كە لە پلانەكانی لویس ئێنریكێدا نیە.

جۆرجینیۆ فیناڵدۆم بە درێسی هۆڵەنداوە

بابەتی زیاتر

Back to top button