ئیسپانیا

یوێفا داوا سەیرەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا وەڵامی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیای دایەوە و رەتیکردەوە یانە ئیسپانییەکانی بەشداربوو لە خولە ئەورووپییەکان دووربخاتەوە وەکو ئەوەی بەرپرسانی ئیسپانیا داوایان دەکرد.

تاوەکو دێت کەیسی  لویس روبیالێسی سەرۆکی تۆپی پێی ئیسپانیا پێشهاتی سەیرتر بەدوای خۆی دەهێنێت. دوای ئەوەی سەرۆکەکە لەسەر ماچکردنی خانمە یاریزانێک سڕکرا، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڕەشەی کشانەوەی کرد لە یوێفا و رۆژی هەینی داوای کردبوو یانەکانی وڵاتەکەیان لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان دووربخەنەوە چونکە بەگووتەی ئەوان یوێفا دەستی وەرداوەتە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیان و ئەوەش دژی یاسایە.

لە بەرامبەردا ئەمڕۆ سەرۆکی یوێفا ئەلیکساندەر چیفیرین بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا، رەتیکردەوە بە هیچ جۆرێک گوێ لە داواکارییەکەی روبیالێس و تۆپی پێی ئیسپانیا بگرن. ئەمەش لە کاتێکدا روبیالێس هاوکات جێگری سەرۆکی تۆپی پێی ئەورووپاشە.

زۆرینەی یانەکانی ئیسپانیا، پشتگیری خۆیان بۆ خانمە یاریزان هێرمۆسۆ دەڕبری و بەتوندی پرۆتستۆی کارەکەی روبیالێسیان کرد لە کاتێکدا هێشتا سەرۆکەکە هەر خۆی بە بێ تاوان دەزانێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button