یاریگا –
لیۆنێل مێسی یەکەم یاری لە خولی ئەمریکی MLS کرد و توانی لە دوای سێ مانگ، یەکەم بردنەوە بۆ ئینتەر مەیامی لە خولەکە بەدەستبهێنێت.
لیۆ مێسی، ئێستا سەرنجی هەمووانی لە ئەمریکا راکێشاوە و یاری دوای یاری، گۆڵ دەکات و زۆر نەماوە، ریکۆردەکانی مەیامی بشکێنێت.
لیۆ لە یەکەم یاریدا لە خولی ئەمریکی، گۆڵی دووەمی تیمەکەی کرد و لە دوای یارییەکە، دەیڤد بێکهام، هاوخاوەنی یانە ئەمریکییەکە لە ئینستاگرام پۆستێکی کرد و سەرسامی بە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دەربڕی.
لەو شوێنەی کە خەونەکانی تێدا دروست دەبن، سوپاس نیویۆرک رێد بوڵز (NYC)، بردنەوەیەکی گرنگ لەسەر رێگەکە بۆ ئینتەر مەیامی.
مێسی لە سەرەتای مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، لە دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، گرێبەستێکی لەگەڵ ئینتەر مەیامی کرد و توانی نازناوی جامی خولی ئەمریکا بەدەستبهێنێت و مەیامی بگەیەنێتە یاری کۆتایی جامی کراوەی ئەمریکا.
پاڵەوانی جیهان لە گەڕی داهاتووی خولی ئەمریکی کە بڕیارە لە 30 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، رووبەڕووی ناشڤیڵ دەبێتەوە.