چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

هەموو شتێک لەبارەی چامپیۆنزلیگی 2023-2024 بزانە

Yariga App

یاریگا –

لە دەستپێکردنەوەی وەرزێکی نوێی چامپیۆنزلیگ نزیکدەبینەوە، تۆڕی وەرزشی یاریگا وەک هەمیشە، رووماڵێکی فراوانی تەواوی گۆشەکانی پاڵەوانیەتییەکە دەکات.

چامپیۆنزلیگ یەکێکە لە بەهێزترین پاڵەوانیەتییەکان لەسەر ئاستی جیهان، چۆن وا نەبێ، باشترین یاریزانان و یانە گەورەکان بەشداری تێدا دەکەن.

ریال مەدرید، بارسێلۆنا، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، پاریس سانجێرمان، میلان و ئینتەر میلان جارێکی دیکە لەم وەرزە کێبڕکێ لەسەر نازناوەکە گرانبەهاکە دەکەن.

لەم بابەتەدا، تەواوی وردەکارییەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بزانە. یانە بەشداربووەکان کێن؟ لە کوێ سەیری یارییەکان بکەیت و چەندین زانیاری دیکە.

تیروپشکی چامپیۆنزلیگ کەی دەکرێت؟

بۆنەتیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ
رێکەوت31، ئاب، 2023
کات19:00 بە کاتی هەولێر
شوێنگریمالدی فۆروم، مۆناکۆ

مەراسیمی راکێشانی تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رۆژی پێنجشەممە 31ی ئابی 2023 بەڕێوەدەچێت.

چۆن سەیری تیروپشکەکە بکەین؟

پێگەی فەرمی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا UEFA بە شێوەیەکی راستەوخۆ تیروپشکەکە دەگوازێتەوە، لەم لینکەوە دەتوانیت سەیری بکەیت.

هەروەها لە سۆشیال میدیا و ماڵپەڕی یاریگا، دەتوانن بە کۆمێنتاری چێنەر عەبدولقادر، سەیری تیروپشکەکە بکەن.

لە بەریتانیا تۆڕی هەواڵی TNT مافی گواستنەوەی چالاکی و یارییەکانی چامپیۆنزلیگی هەیە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش، پاراماونت+ مافەکانی کڕیوەتەوە.

چەند یانە گەیشتوونەتە قۆناخی کۆمەڵەکان؟

چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەش بە بەشداری 32 یانە بەڕێوەدەچێت، تاوەکو ئێستا 26 یانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک گەیشتوونەتە ئەم قۆناخە، بڕیارە شەش یانەی دیکەش، لە پاڵاوتنەکان، بلیتەکانی گەیشتن بەم قۆناخە یەکالیی بکەنەوە.

یانەکان بەسەر چوار سەبەتە دابەش دەکرێت. پێنج یانەی ئیسپانی، چوار یانەی ئینگلیزی، ئەڵمانی و ئیتاڵی گەیشتووەنەتە قۆناخی کۆمەڵەکان. یانەکانی ئەم وڵاتانە نیوەی بەشداربووانی چامپیۆنزلیگن.

سەبەتەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان
سەبەتە 1سەبەتە 2سەبەتە 3سەبەتە 4
مانچێستەر سیتیریال مەدریدشاختار دۆنێتسکنیوکاسڵ یونایتد
سێڤییامانچێستەر یونایتدرێدبوڵ سالزبورگیونیەن بەرلین
بارسێلۆنائینتەر میلانمیلانلێنس
ناپۆلیبۆڕووسیا دۆرتموندلازیۆدیاری نەکراوە
بایرن میونشئاتلێتیکۆ مەدریدرێد ستار بێلگراددیاری نەکراوە
پاریس سانجێرمانلایپزیگ*ریال سۆسیداددیاری نەکراوە
بێنفیکاپۆرتۆ*سێڵتکدیاری نەکراوە
فاینۆردئارسیناڵدیاری نەکراوەدیاری نەکراوە

*رەنگە بۆ سەبەتەی چوارەم داببەزن

کەی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان دەستپێدەکەن؟

وەرزی 2023-2024ی چامپیۆنزلیگ لە 19ی مانگی سێپتێمبەر (داهاتوو) دەستپێدەکات و لە خوارەوە، کاتی تەواوی گەڕی قۆناخەکە بزانە.

 

گەڕرێکەوت
گەڕی 1سێپتێمبەر 19 & 20
گەڕی 2ئۆکتۆبەر 3 & 4
گەڕی 3ئۆکتۆبەر 24 & 25
گەڕی 4نۆڤێمبەر 7 & 8
گەڕی 5نۆڤێمبەر 28 & 29
گەڕی 6دیسێمبەر 12 & 13

یارییەکان لە کوێ ببینین؟

وڵاتکەناڵ و ستریم
ویلایەتە یەکگرتووەکانپاراماونت+
بەریتانیاTNT سپۆرت
فەرەنساbeIN Sports, Canal+, RMC, TFI
ئەڵمانیاDAZN, ئەمازۆن پرایم ڤیدیۆ, ZDF
ئیتاڵیائەمازۆن پرایم ڤیدیۆ, Sky Sport, Mediaset
هەرێمی کوردستانbeIN Sports و تۆڕی وەرزشی یاریگا
ئوسترالیاStan Sport

 

بابەتی زیاتر

Back to top button