فەرمی: گرینوود چوونی لە مانچێستەر یونایتد راگەیاند
یاریگا
سەرەڕای ئەوەی ئێریک تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتد داوای مانەوەی کرد، بەڵام کارگێری یانەکەی بڕیاریداوە گرێبەستی مەیسن گرینوود هەڵوەشێنتەوە.
ئەمڕۆ مانچێستەر یونایتد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گرێبەستەکەی مەیسن گرینوود هەڵدەوەشێنێتەوە. گرینوود لە ساڵی 2022 تۆمەتبار کرا بە هەراسانکردنی دەزگیرانەکەی، بەڵام چەند مانگێک لەمەوبەر لە هەموو تۆمەتەکان بێتاوان دەرچوو، لەگەڵ ئەوەشدا دوایجا بڕیاردرا کە گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرێتەوە.
دوای بەیاننامەکەی شەیتانە سوورەکان، ئەو یاریزانەش قسەی خۆی کرد و رایگەیاند
دەزانم خەڵک بەهۆی ئەو شتانە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەبین و دەبیستن، چۆن بڕیار لەسەر من دەدەن و گومانی خرابیان بەرامبەر من هەیە، بەڵام دەمەوێت بڵێم من بە شێوەیەک گەورە کراوم کە ئازاردانی بەرامبەری خۆم هەر بێ رێزیەک بەرامبەریان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، ئەو تۆمەتانەی بۆ من دروستکراوم هیچیان دروست و راست نەبوون و بینیمان لە مانگی شوبات هەموو بەڵگەیەک سەلمێندرا
گرینوود لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی چارەنوسی خۆی دەڵێت
ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ درا، بەشێک بوو لە هاوبەشی مانچستەر یونایتد لەگەڵ من و خێزانەکەم. باشترین بڕیار بۆ هەموومان ئەوەیە کە لە شوێنێکی دوور لە ئۆڵدترافۆرد درێژە بە تۆپی پێم بدەم، شوێنێک کە بوونی من کێشەیان بۆ دروست نەکات. سوپاس بۆ پاڵپشتی یانەکە لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە تا ئێستا، مانچستەر یونایتد هەمیشە بەشێک دەبێت لای من