ئیسپانیا
هۆکاری یاریی نەکردنی کاماڤینگا لە پێکهاتەی سەرەکی بەرامبەر ئالمێریا
یاریگا
ریال مەدرید لە گەڕی دووەمی لالیگا رووبەڕووی ئالمیریا دەبێتەوە، بەڵام بۆ ئەم یارییە ئێدوارد کاماڤینگا ناوەڕاستکاری فەرەنسی بانگهێشتی پێکهاتەی سەرەکی نەکراوە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کاماڤینگا لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئالمێریا، لە گەڕی دووەمی لالیگا بەهۆی پێکان بانگهێشتی پێکهاتەی سەرەکی نەکراوە و لە سەرەتاوە بەشداری یارییەکە ناکات.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێکانی ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان لە ئەژنۆیدایە، هەرچەندە پێکانی ئەو یاریزانە قورس نیە، بەڵام کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکەی بڕیاریداوە مەترسی نەخاتە سەر ئەو یاریزانە، بۆیە بانگهێشتی ئەو یارییەی لە پێکهاتەی سەرەکی نەکردووە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاریی هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی.