ئینگلتەرا

هەر یاریزانێک سڵاو نەکات سزای دارایی دەدرێت

Yariga App

یاریگا

یانەی بێرمینگهام سیتی سەرەڕای بردنەوەی جامی خولی ئینگڵاند لە ساڵی 2011، بەڵام لەو کاتەوە دابەزیوە بۆ چامپیۆن شیپ ( خولی پلە دووی ئینگڵتەرا ) تاوەکو ئەمساڵیش نەیتوانیوە سەرکەوێتەوە بۆ پرێمەرلیگ.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بەپێی وێنەیەکی دزەپێکراو بڵاویکردووەتەوە، یانەی بێرمینگهام یاسای تایبەت و هەندێکجار توندوتۆڵی بۆ یاریزانەکانی داناوە بۆ پاراستنی رێکوپێکی یانەکەدا. یانەکەی پلە دووی ئینگڵتەرا یاریزانەکانى ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەر لەکاتى مامەڵەکردن لەگەڵ ستافدا ئەتەکێتى دروست نیشان نەدەن، ئەوا 250 پاوەند پێ بژاردن سزا دەدرێن.

لە بەشێکی دیکەدا یاریزانان بەهۆی درەنگکەوتن لە ڕاهێنانەکان بە بڕی 250 پاوەند پێ بژاردن سزا دەدرێن و لە ئەگەری دواکەوتن لە یارییەکانی یاریگای خۆیانیش بە بڕی 3 هەزار پاوەند سزا دەدرێن. مۆبایل بەکارهێنان تا 90 خولەک پێش یارییەکە سزادانی 250 پاوەندە.

هەروەها جێهێشتنی کەلوپەلی جیاواز لە گۆڕەپانی مەشقەکان یان ژووری جلگۆڕین سزاکەی 20 پاوەندە بۆ هەر بابەتێک. یانەی بێرمینگهام جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەگەر پێ بژاردنەکە لەلایەن یاریزانەکانەوە نەدرێت، ئەوا دوو هێندە دەکرێت و لە مووچەکەیان دەبڕدرێت.

یانەی بێرمینگهام لە سێ یاریی یەکەمی وەرزی نوێی چامپیۆن شیپ شکستی بەخۆیەوە نەبینیوە، لەکاتێکدا دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە. لەم دواییانەدا تۆم برادی (ئەفسانەی NFL) وەک وەبەرهێنەرێک بۆ یانەکە زیادکرا و هەروەها لە یاریگای سانت ئەندرۆس ئامادەبوو لە کاتی سەرکەوتنەکەی بەرامبەر لیدز یونایتد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button