ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

وێنە: پێشوازییەكی مێژووی لە كڕینی درێسی نێیمار كرا

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی هیلالی سعودی پێشوازییەكی گەرمیان لە كڕینی درێسی نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی نوێی یانەكەیان كرد.

دوێنێ بەشێوەیەكی فەرمی یانەی هیلالی سعودی گواستنەوەی نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند ( زانیاری زیاتر ).

دوای پەیوەندیكردنی بەو یانەیەوە نێیمار درێسی ژمارە 10ی هیلالی پێدرا.

بەپێی زانیاریەكانی كەناڵی هەواڵی سعودی هاندەران بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە روویان لە شەقامەكانی ریازی سعودی كرد بۆ كڕینی درێسی نێیمار.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، لە ماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا لە فرۆشگای فەرمی یانەكە و لە رێگای ئینتەرنێتەوە زیاتر لە 15 هەزار درێسی یاریزانەكە فرۆشرا.

هەروەها هاندەران لە فرۆشگای فەرمی یانەكە بە ریز وەستاون و لە سەرەدان بۆ كڕینی درێسی ئەستێرە نوێیەكەیان.

فرۆشگای هیلال

لە دوای شەش وەرز نێیمار ریزەكانی پاریس سان جێرمانی جێهێشت و بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ و بە موچەی ساڵانەی 400 ملیۆن دۆلار پەیوەندی بە هیلالی سعودیەوە كرد.

ریزگرتنی هاندەرانی هیلال بۆ كڕینی درێسی نێیمار

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان، نێیمار داوای خانوویەكی 25 ژووری كردووە بۆ ئەوەی خێزان و هاوڕێكانی لەگەڵیدا بمێننەوە، هەروەها داوای كردووە خانووەكە مەلەوانگەیەكی گەورەی تێدا بێت.

رۆژنامەی ریازییەی سعودی ئاشكرایكردووە، یانەی هیلال دەیەوێت رۆژی شەممە لە یاریگای مەلیك فەهدی نێودەوڵەتی پێش رووبەڕووبوونەوەی فەیحا لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی رۆشەنی سعودی یاریزانەكە بە هاندەران بناسێنێت.

نێیماری تەمەن 31 ساڵان پێنجەم گرێبەستی هیلالە لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا، لە دوای هەریەك لە كالیدۆ كۆلیبالی، میلۆنكۆڤیچ ساڤیچ، مالكۆم و نێڤێش.

بابەتی زیاتر

Back to top button