ئیسپانیایاریگا

ئاردا گولەر نەشتەرگەری بۆکرا

Yariga App

یاریگا-

ئاردا گولەر یاریزانی بە رەگەز تورکی یانەی ریال مەدرید نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

پێگەی ریال مەدرید ئاماژەی بەوە کرد کە ئاردا گولەر ئەمڕۆ نەشتەرگەری جومگەی بۆ ئەژنۆی راستی ئەنجامدا و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی 6 هەفتەی داهاتوو لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

گولەر لە 29ی حوزەیران لە کاتی گەشتەکەی ریال مەدرید بۆ ئەمریکا لە کاتی راهینان دا تووشی پیکان بوو. لەبەر ئەم هۆکارە ناچار بوو گەشتەکە جێبهێڵێت و پێش یاریزانەکانی تر بگەڕێتەوە پایتەختی ئیسپانیا بۆ ئەوەی دەست بە چارەسەری پزیشکی بکات.
تاوەکوو ئێستا وادەی گەڕانەوەی گولەر دیار نییە. گولەری تەمەن 18 ساڵ، یەکەم یاریزانی ریال مەدریدە لەم وەرزە کە نەشتەرگەری بۆ بکرێت. هێشتا وادەی نەشتەرگەری تیبۆ کۆرتوا و ئیدەر میلیتاو دیار نییە.

دوای پێکانەکەی گۆلەر دەنگۆی زۆر لەسەر بارودۆخی ئەم یاریزانە بڵاوکرایەوە. سەرەتا باس لەوە کرا کە یانەی فەنەرباچێ ئاگاداری پێکانەکەی بووە و فێڵی لە یانە مەدریدیەکە کردووە و ریال مەدرید لەم گواستنەوەیەدا پارەی لەدەستداوە. پاشان روون بووەوە کە یانە ئیسپانییەکە زانیاری لەسەر پێکانەکە هەیە.

هاوینی ئەمساڵ، یانە گەورەکانی ئەوروپا، لەوانە پاریس سانجێرمان و بارسیلۆنا، دەستیان بە دانوستاندن کرد لەگەڵ فەنرباچێ بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە. تەنانەت دەگوترا کە زۆر نزیک ببۆوە لە واژوو کردنی گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا، بەڵام دواجار ریال مەدرید توانی ئەم یاریزانە بۆ پێکهاتەکەی رابکێشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button