ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راستی گەڕانەوەی رامۆس بۆ ریال مەدرید چییە؟

Yariga App

یاریگا –

لە دوای تووشبوونی ئیدێر میلیتاو بە پێکانێکی مەترسیدار، ئێستا زۆر باس لە گەڕانەوەی سێرجیۆ رامۆس بۆ ریال مەدرید دەکرێت.

میلیتاو لە یەکەم یاری وەرزی نوێی لالیگا لە بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو، تووشی پێکانی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو، بەمەش تا ماوەیەکی درێژ ناتوانێت یاری بکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ناوی رامۆس لە نێو ئەندامانی دەستەی کارگێڕی هێندراوە و باس لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی کراوە.

رامۆس یاریزانێکی ئازادە، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەسەرچووە و ئێستا خۆی مەشقەکانی دەکات.

هەرچەندە لە وەرزی رابردوودا، رامۆس ئاستێکی بەرزی لەگەڵ سانجێرمان پێشکەش کرد، بەڵام لە کۆتاییدا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووە و نەگەیشتە رێککەوتن.

گۆنزالێز مارتن لە راپۆرتێکی رۆژنامەی El Debate روونیکردووەتەوە

دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید پێی وانییە لەم قۆناخەدا رامۆس ئامانجی ئەوان بێت، چونکە تەمەنی رامۆس 37 ساڵە. سیاسەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز لەم رووە زۆر توند، نایەوێت پارە بۆ یاریزانی بە تەمەن خەرج بکات.

لەبارەی شوێنگرەوەی میلیتاو، رۆژنامەنووسەکە نووسیویەتی

یاریزانێکی تیمی کاستییا شوێنی میلیتاو پڕ دەکاتەوە و هەر کاتێک فێرلاند مێندی بگەڕێتەوە یاری کردن، دەیکاتە دڵی بەرگری.

پێشثر باس لە بوونی چەند ئۆفەرێک لە سعودییەوە بۆ رامۆس دەکرا، تەنانەت یانەیەکی ئەمریکیش بۆ گواستنەوەی رامۆس هاتبووە سەر هێڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا روون نییە رامۆس چ بڕیارێک دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button