ئاسیاگرنگترین

خولی سعودی دەستی پێکرد، فێرمینۆ هاتریکی کرد

Yariga App

یاریگا

رۆبێرتۆ فێرمینیۆ هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ئەهلی سعودی هاتریکی لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی یانەکەی لە خولی رۆشنی سعودی کرد.

لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی خولی رۆشنی سعودی، یانەکانی ئەهلی و حەزم رووبەڕووی یەکتری بونەوە و ئەهلی توانی یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 بباتەوە.

سێ گۆڵەکەی ئەهلی لە رێگەی رۆبێرتۆ فێرمینیۆ هێرشبەری بەڕازیلی یانەکە لە خولەکەکانی 6 و 10 و 72 تۆمار کران.

لە یارییە سەرجەم یاریزانە نوێیەکانی یانەی ئەهلی کە پێکهاتوون لە بێنجامێن مێندی و فرانک کیسێ و فێرمینیۆ و ریاز مەحرەز و ماکسیمان بەشداریان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button