ئیتاڵیاگرنگترین

“تەنانەت ئەگەر هەفتەی داهاتوو کیلیان ئێمباپێ بگوازینەوە هێشتا ناڕازیم”

مۆرینیۆ راستییەکی مەترسیداری یوفا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی نیگەرانە لە گرێبەست نەکردن لەگەڵ هێرشبەرێکدا.

مۆرینیۆ لە نوێترین لێدوانی بەمشێوەیە دوا:

بەڵێنەکەی خۆم جێبەجێکرد، لە رۆما مامەوە، ئەم یانەیە و شارەکەم خۆشدەوێت، هاندەرانی رۆما نائاسایین شایەنی ئەوەن هەموو شتێک بکەیت لە پێناویاندا

جۆزێ لەبارەی ئۆفەری سعودییەکان گوتی:

ئۆفەرێکی گەورەی یانەی هیلالی سعودیم بۆ هات، بەڵام لە پێناو رۆما رەتمکردەوە و مانەوەم هەڵبژارد.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە نیگەرانە لە نەگواستنەوەی هێرشبەرێک و دەڵێت:

من وەک هەندێک راهێنەر نیم ئەگەر یاریزانم بۆ نەگوازنەوە هەڕەشی رۆیشتن بکەم، بەڵام ئەمە دەڵێم ئەگەر بێت و هەفتەی داهاتوو کیلیان ئێمباپێش بگوازینەوە هێشتا زۆر درەنگ کەوتووین لە گواستنەوەی هێرشبەرێک

جۆزێ زیاتر دوا و گوتی:

پێکانی ئەبراهەم گرفتێکی گەورەی بۆ درووست کردووین، پێویستمان بە هێرشبەرێکی نوێ هەیە تا شەڕی میدیاکان بکەین، سەرۆک خۆی ئاگاداری دۆخەکەیە و بۆم روونکردووەتەوە.

هەفتەی رابردوو راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بە بڵاویکردنەوەی وێنەیەکی تەنز ئامێز لە مەشقەکاندا، رەخنەی ئاراستەی تیپەکەی کرد کە یاریزانی نوێی بۆ ناگوازنەوە.

جۆزێ لە درێژەی لێدوانەکانی باسی لە رووداوەکانی یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ کرد و گوتی:

یەکێیتی تۆپی پێی ئەوروپا نامەیەکی بۆ ناردم، لە رێگەی هاوڕێیەکم داوایانکردم ئیدانەی هێرشی هاندەرانی رۆما بۆسەر ناوبژیوان بکەم، منیش گوتم با ئەنتنی تایلەر داوای لێبوردن لە هاندەران بکات ئەوکات من ئیدانەی هێرشەکان دەکەم

مۆرینیۆ لەو بارەیە زیاتر دوا و گوتی:

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە چاوم با هاوارد ویب کەوت، پێی گوتم لێدانێکی سزای درووست بوو کە بۆ رۆما هەژمار نەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button