پەیامێکی توند لە مانچێستەر سیتییەوە بۆ دوو زلهێزی ئەوروپا
یاریگا –
مانچێستەر سیتی بە هەموو لایەکی راگەیاندبووە، بێرناردۆ سیلڤا بە هیچ شێوەیەک بۆ فرۆشتن نییە.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان روونیکردووەتەوە، مان سیتی خەریکی ئامادەکردنی ئۆفەرێکی نوێییە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی سیلڤا. یانە ئینگلیزییەکە بەڕوونی بە بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمانی راگەیاندووە، دەستبەرداری ئەستێرە پۆرتوگالییەکە نابن.
بارسا و سانجێرمان لە سەرەتای مێرکاتۆی هاوینەدا، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی سیلڤا دەستپێکردووە، هەرچەندە یاریزانەکە دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماون، کەچی پاڵەوانی ئینگلتەرا دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو، بە خۆڕایی ریزەکانی جێنەهێڵێت.
پاریس سانجێرمان ئامادەبوو هەریەکە لە مارکۆ ڤێراتی و جیانلویجی دۆناروما، تێهەڵکێشی ئۆفەری پێشکەشکراو بە سیلڤا بکات، بەڵام پێپ گواردیۆلا بە هیچ شێوەیەک رەزامەندی لەسەر چوونە دەرەوەی بێرناردۆ نەدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ، مانچێستەر سیتی لە یاری کۆتایی جامی قەڵخانی ئینگلتەرا، کاروانی وەرزی نوێ لە بەرامبەر ئارسیناڵ دەست پێبکات.