ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
ئەستێرە نەپشکوتووەکەی میلان یانەکە جێدەهێڵیت
یاریگا-ئەیسی میلان هیوای بە چارڵس دی کیتیلێری یاریزانی یانەکەی نەماوە و لەگەڵ ئەتەلەنتا گەیشتووەتە رێککەوتن.
هاوینی رابردوو لەسەردەمی ماڵدینی، دی کیتیلێر بە 35 ملیۆن یۆرۆ لە کڵەب بروجەوە گوێزرایەوە بەڵام دوای هەوڵەکانی یانەکە بێ هوودەبوون تاوەکو هەمان ئاستی یانەکەی پێشووی پێشکەش بکاتەوە.
بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، میلان و ئەتەلەنتا رێککەوتوون کە ناوبراو بە خواستن بۆ وەرزێک رۆسۆنێری جێبهێڵێت بەڵام یانەی کڕیار بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی ئەو یاریزانەی دەبێت
میلان لە هاوینی ئەمساڵدا یەکێک لە چالاکترین بازاڕەکانی گواستنەوەی مێژووی خۆی نوسییەوە و تا ئێستا حەوت یاریزانی گواستۆتەوە کە زۆربەیان لە هێڵی پێشەوەن.