تەواوی وردەکارییەکانی ڤیدیۆ گەیمی EA Sports FC24 لە یاریگاوە بزانە
یاریگا –
تۆڕی وەرزشی یاریگا تەواوی وردەکارییەکانی ڤیدیۆ گەیمی EA Sports کە پێشتر بە فیفا ناسرابوو، دەخاتەڕوو.
ئی ئەی سپۆرتس ئێف سی – EA Sports FC یەکێکە لە ڤیدیۆ گەیمە هەرە بەناوبانگەکانی جیهانی ڤیدیۆ گەیم و پلەیەرێکی زۆر چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی دەکەن. ئەمجارە ئی ئەی سپۆرتس بە لۆگۆ و براندینگێکی نوێ دەخرێتە بازاڕ و کۆمپانیای دروستکەر، بەڵێنی گەورەی بە هەوادارانی داوە.
یارییەکە لە ئەمازۆن پری-ئۆردەر بکە
پلەیەری یارییەکە پرسیاری زۆریان لەسەر شێواز و بژاردەکانی نێو یارییەکە هەیە، ئایا بە ئاستی ڤیدیۆ گەیمی فیفا دەگاتەوە؟ چ شتێکی نوێی تێدایە، تاوەکو پلەیەرەکان بەدوای خۆیدا بهێڵێتەوە؟ یاریگا هەموو شتێک لەبارەی ڤیدیۆ گەیمەکە بڵاودەکاتەوە.
کەی ڤیدیۆ گەیمی EA Sports بڵاودەکرێتەوە؟
ئی ئەی سپۆرتس لە 29ی مانگی داهاتوو (سێپتێمبەر) کە دەکاتە رۆژی هەینی، لە هەموو جیهان بڵاودەبێتەوە.
وەک نەریتی ساڵانە، یارییەکە لە پایز بڵاودەبێثەوە، تاوەکو لەڕووی بازرگانییەوە، باشترین مارکێتینگی بۆ بکەن.
هەرچەندە هێشتا زیاتر لە مانگێک بۆ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ گەیمەکە ماوە، بەڵام دەتوانیت لە ئێستاوە پری-ئۆردەری بکەیت.
View this post on Instagram
نرخی ئی ئەی سپۆرت چەند؟
کۆنسۆڵ | ئیدیشنی ستاندارد | ئیدیشنی ئەڵتیمەیت |
---|---|---|
PS5 – پلەیستەیشن5 | $69.99 | $99.99 |
PS4 – پلەیستەیشن4 | $69.99 | $99.99 |
X/S ئێکسبۆکس سیریەس | $69.99 | $99.99 |
ئێکسبۆکس وەن | $69.99 | $99.99 |
کۆمپیوتەر | $69.99 | $99.99 |
نینتێندۆ سویچ | $69.99 | دیارنییە |
جیاوازی نێوان ئیدیشنی ستاندارد و ئەڵتیمەیت چییە؟
فیچەرەکان | ئیدیشنی ستاندارد | ئیدیشنی ئەڵتیمەیت |
---|---|---|
دوو کەس دەتوانێت ڤیدیۆ گەیمەکە بەکاربهێنێت | هەیە | هەیە |
لە ئەڵتیمەیت تیم دەتوانیت بە خواستن یاریزان بۆ 10 یاری بگوازیتەوە | هەیە | هەیە |
دەتوانیت یاری بە دوو یاریزانی (ئامباسێدەر) بۆ پێنج یاری ئەڵتیمەیت بکەیت | هەیە | هەیە |
کردنەوەی بەڕیزی یانەکان بە پلەی ستایڵ | هەیە | هەیە |
خاڵی زیادەی کاروان (کاریر)ی کەسایەتی یاریزان | هەیە | هەیە |
یەک کاریری راهێنەری 5 ئەستێرەیی ئامادەیە بۆ بەکارخستنی | هەیە | هەیە |
دەتوانیت حەوت رۆژ پێش بڵاوبوونەوەی، یاری بە ڤیدیۆ گەیمەکە بکەیت | نییە | هەیە |
4600 خاڵی ئێف سی | نییە | هەیە |
یاری بە تیمی ئەڵتیمەیتی نایکی دەکەیت | نییە | هەیە |
یەک یاریزانی ئەڵتیمەیتی باشترین پێکهاتەی هەفتە | نییە | هەیە |
بەکارهێنانی یاریزانی ئەڵتیمەیتی نایکی بۆ 24 یاری & بەکارهێنانی درێسی ئەڵتیمەیتی نایکی | نییە | هەیە |
*لە 22ی ئەم مانگە (ئاب) دەتوانیت یارییەکە پری-ئۆردەر بکەیت
ڤیدیۆ گەیمەکە لەسەر کام کۆنسۆڵ دەکرێت؟
ڤیدیۆ گەیمی ئی ئەی سپۆرتس ئێف سی 24 لەسەر کۆنسۆڵەکانی پلەیستەیشن5، ئێکسبۆکس سیریەس X/S و کۆمپیوتەر بەردەست دەبێت. هەروەها دەکرێ بە کۆنسۆڵە کۆنەکانی وەک پلەیستەیشن4، ئێکسبۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ بکرێت.
EA Sports FC24 مۆڵەتی کام خولی دەبێت؟
سەرەڕای جیابوونەوەی لە فیفا، کەچی کۆمپانیای ئێلێکترۆنیک ئارتس توانی پارێزگاری لە هاوبەشانی بکات و هاوشێوەی ئیدیشنەکانی رابردوو، کار لەگەڵ یانە گەورەکان دەکات.
زیاتر لە 19 هەزار یاریزان، زیاتر لە 700 یانە و هەڵبژاردە، زیاتر لە 100 یاریگا و 30 خول لە ڤیدیۆ گەیمەکەدا دەبن.
خولەکانی وەک پرێمەرلیگ، چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ، چامپیۆنزلیگی ئافرەتانی ئەوروپا، سێریا ئەی، لالیگا، خولی ئەمریکی، لیگ وەن، بۆندسلیگا، کۆنمێبۆل و یانەکانی خولی ئینگلیزی (پلەکانی خوارەوە) لە یارییەکەدا وەک هاوبەش دەبن.
کێ لەسەر کەڤەری یارییەکە دەردەکەوێت؟
ئێرلینگ هالاند، سوپەرستاری مانچێستەر سیتی لەسەر کەڤەری ڤیدیۆ گەیمی ئی ئەی سپۆرتس ئێف سی24 دەبێت.
کۆمپانیای ئێلێکترۆنیک ئارتس (EA) لە 10ی مانگی رابردوو (تەمموز) کەڤەری یارییەکەی ئاشکرا کرد.
کەڤەری ئیدشنی ئەڵتیمەیت تیم، 31 یاریزانی تێدایە، کە بەشێکیان وازیان لە یاری هێناوە و 9 خانمە یاریزانیشی تێدایە.
هەریەکە لە دەیڤد بێکهام، ئێرلینگ هالاند، پێلێ، زینەدین زیدان، جود بێڵینگهام، پاولۆ دیبالا، ئەلێکساندەر ئیساک، رۆناڵدینیۆ و چەندین ئەستێرەی دیکە.
ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی وەک فیگەری سەرەکی لەسەر کەڤەری ئیدشنی ستانداری ڤیدیۆ گەیمەکە دەبێت.
He’s in the club.
Erling Haaland is the EA SPORTS #FC24 Standard Edition Cover Star. Pre-order now: https://t.co/8eVzx2tk9h pic.twitter.com/BSx15YAyyG
— EA SPORTS FC (@EASPORTSFC) July 13, 2023
فیچەرەکانی ئی ئەی سپۆرتس چین؟
لە دوای 30 ساڵ کار کردن لەگەڵ فیفا، بۆ یەکەمجارە کۆمپانیای EA بە تەنیا بەناوبانگترین ڤیدیۆ گەیمی خۆی بڵاودەکاتەوە، بەڵام ئەوە دووپاتکراوەتەوە، ڤیدیۆ گەیمەکە لە ئاست چاوەڕوانییەکان دەبێت.
مۆدی یارییەکانی وەک کاریر مۆد، پڕۆ کڵەبس، ڤۆڵتا و ئەڵتیمەیت تیم دەمێننەوە. کام وێبەر، سەرۆکی کۆمپانیای EA دەڵێت
مۆدی یارییەکانمان وەک بە گۆڕانکاری زۆر گەورە هێشتووەتەوە. ئێمە پابەندین لەسەر رێچکەی بەرەوپێشچوون بچین. دەمانەوێت ژمارەی هاوبەشانمان زیاد بکەین، تاوەکو چێژ و خۆشی زیاتر بە یارییەکە بدەین. دەمانەوێت تەواوی وردەکارییەکانی تۆپی پێ لەم ڤیدیۆ گەیمەدا کۆبکەینەوە.
Our guest on this Footballco Business Podcast is David Jackson, VP of Brand for EA Sports FC!
🎨 Creating the EA Sports FC visual identity
⚽️ What parting ways with FIFA really means for fans
🏃♀️ Women's football
🕹 FIFA International Soccer (93)🎧 https://t.co/iMxDLckRLe pic.twitter.com/816ogTNiE8
— Footballco (@Footballco) May 16, 2023
هەرچەندە تاوەکو ئێستا تەواوی وردەکارییەکانی یارییەکە ئاشکرا نەکراون، بەڵام پێشبینی دەکرێت شێوازێکی تەواو جیاوازی لە ڤیدیۆ گەیمەکانی پێشوو هەبێت. چونکە لە دوای جیابوونەوەیان لە فیفا، تیمی ڤیدیۆ گەیمەکە مۆڵەتی فراوانیان پێدرا، تاوەکو فیچەری نوێ زیاد بکەن.
باڵۆن دۆر
ئەمجارە ڤیدیۆ گەیمەکە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆریش لەخۆدەگرێت.
زیادکردنی بژاردەی باڵۆن دۆر، کاریگەری زۆر لەسەر ڤیدیۆ گەیمەران دەکات و مەراسیمەکە لە کۆتایی ساڵی نێو یارییەکە دەکرێت و جۆرێک لە چێژی نوێ بە یارییەکە دەبەخشێت.
It's official. The #BallondOr is coming to #FC24 Career.
See all the new features in 2 hours: https://t.co/HWnrvaafFL@francefootball pic.twitter.com/nYlHEWkuvb
— EA SPORTS FC (@EASPORTSFC) July 31, 2023
کاریری راهێنەر و یاریزان
لەم ئیدیشنەدا، کاریری راهێنەر و کاریری یاریزان بە تەواوی جیاکراونەتەوە.
کاریری راهێنەران وا لە پلەیەرەکان دەکات زۆر بە قووڵی بچنە نێو بوارەکە و وەک راهێنەرێک مامەڵە بکەن. شێوازێکی نوێی بەڕێوەبردن ئامادەکراوە. لە رووی هونەرییەوە، پلەیەرەکان توانای خۆیان بە باشی دەردەخەن، چونکە دیدگای هونەری و تەکتیکی فراوان ئامادەکراوە.
لە کاریری یاریزاندا بریکاری یاریزانیش بەڕوونی دەردەکەوێت. بریکارەکە بە درێژایی کاروانی وەرزشی رێنیشاندەرت دەبێت. دەتوانیت ئەو تیمانە دەستنیشان بکەیت کە ئامانجی تۆن و بەردەوام ئامۆژگاری و رێنماییت لەلایەن بریکارەوە پێدەگات.
ستایڵی یاری
کۆمپانیای EA لەگەڵ کۆمپانیای ئۆپتا (Opta) رێککەوتووە، تاوەکو وردترین و نوێترین داتای یاریزانان کۆبکرێتەوە، بۆ ئەوەی یاریزان هاوشێوەی ژیانی راستەقینە، ئاستی لە یارییەکەدا دەربکەوێت.
ئەڵتیمەیت تیم
مەبەست لە شۆڕشی ئەڵتیمەیت تیم، دروستکردنی تیمی ئەفسانەیی خۆتە، بەڵام ئەمەش بە ئاسانی بەدەستناهێت، بەڵکو دەبێ گونجاوترین یاریزان دەستنیشان بکرێت، تاوەکو کێمستری پێکهاتەکە بەرزبکرێتەوە.
تۆپی پێی خانمان
ئێستا تۆپی پێی خانمان، بەشێکی گەورەی ئەڵتیمەیت تیمە و دەتوانیت خانمە یاریزان بۆ پێکهاتەکەت زیاد بکەیت. ژمارەیەکی دیاری ئەفسانەی خانمی تۆپی پێ بۆ یارییەکە زیادکراون.
ترەیلەری ئی ئەی سپۆرتس
لە 10ی مانگی رابردوودا (تەمووز) ترەیلەری ڤیدیۆ گەیمەکە بڵاوکرایەوە.
دانیێل کالوویا، ئەکتەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار، دەنگی سەرەکییە لە ترەیلەرەکە و بەڵێن دەدات ”ئەمە یارییەکی تەواو جیاوازە”.
لە دەستپێکی ڤیدیۆکەدا، پێپ گواردیۆلا لە ژووری جل گۆڕین دەردەکەوێت و قسە لەگەڵ یاریزانان دەکات، بەڵام یاریزانان درێسی جیاوازیان پۆشیوە و دیارترین دیمەنیش، دانیشتنی جود بێڵینگهام و دەیڤد بێکهامە بەیەکەوە.
هەریەکە لە لیۆنێل مێسی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کیلیان ئێمباپێ لە ترەیلەرەکەدا نین.