بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سعودیە پلانێکی گەورەی بۆ بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوو داڕێشتووە

Yariga App

یاریگا –

سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە، پلانێکی گەورەی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ ساڵی 2024 داڕێشتووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی کاتێک بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار پەیوەندی بە نەسرەوە کرد، سەرنجی تەواوی جیهانی لەسەر خۆی دانا و دەرگایەکی گەورەی بۆ ئەستێرەکانی دیکە کردەوە.

تەنیا لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا هەریەکە لە یاریزانان کەریم بێنزێما، ئێنگۆلۆ کانتێ، روبن نێڤێش، فابینیۆ، جۆردان هێندرسن، کالیدۆ کۆلیبالی، ئێدوارد مێندی، مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچ، سێرگی میلینکۆڤیچ-ساڤیچ، سادیۆ مانێ، رۆبێرتۆ فیرمینۆ، ئالان ماکسیمین، ئەلێکس تێلێس و ریاز مەحرز، پەیوەندییان بە یانە جیاوازەکانی سعودییەوە کردووە.

یانەکانی ئیتیحاد، نەسر، ئەهلی و هیلال موڵکایەتیان گواستراوەتە سەر سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سەر بە حکومەت و پلانیان داڕێشتووە، لە هاوینی داهاتوودا ئەستێرە گەورەکان بگوازنەوە.

رودی گالێتی، رۆژنامەنووسی دیاری سکای سپۆرتی ئیتاڵیا لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بۆ مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو، یانەکانی سعودیە دەیانەوێت هەریەکە لە محەمەد سەڵاح، نێیمار، کێڤن دی برۆین و لوکا مۆدریچ بگوازنەوە خولی رۆشنی سعودیە.

هەرچەندە محەمەد سەڵاح بەم دواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێکردەوە، بەڵام بە چوونی ئەستێرەی زیاتر و وەرگرتنی پارەی زۆرتر، رەنگە هاوکێشەکان بە تەواوی بگۆڕێن.

مۆدریچ تەمەنی 37 ساڵە و لەم هاوینەدا ئۆفەری گەورەی سعودییەکانی رەتکردووەتەوە، بەڵام بۆ هاوینی داهاتوو، گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بەسەردەچێت و سعودیە دەبێتە بژاردەیەکی کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button