بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەفه‌ره‌نساگرنگترین

ڤێراتی کاروانەکەی لە سعودیە دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان ئامادەیە نییە بە ئاسانی دەستبەرداری مارکۆ ڤێراتی ببێت.

ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان نایەوێت بە ئۆفەرەکەی هیلال بۆ ڤێراتی رازیبێت، هەرچەندە ئۆفەرەکە دەگاتە 30 ملیۆن یۆرۆ.

فابریزیۆ رۆمانۆ روونیکردووەتەوە، هەرچەندە ڤێراتی و هیلال لەسەر مەرجەکانی کەسی و گرێبەستی سێ ساڵانە رێککەوتوون، بەڵام تاوەکو ئێستا خلێفی رووناکی سەوزی بە گواستنەوەکە نەداوە.

یاریزانی تەمەن 30 ساڵان، لە هاوینی رابردوودا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە پارک دۆ پرینس نوێکردەوە، بەڵام پێدەچێت ڤێراتی گەیشتبێتە ئەو بڕوایەی ئەوروپا جێبهێڵێت و کاروانێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێبکات.

هیلال لە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بێهیوا بووە، ئێستا کار لەسەر گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی و ڤێراتی دەکات.

هەرچەندە لە سەرەتای مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، ناوی ڤێراتی بە پەیوەندیکردن بە مانچێستەر سیتی و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەسترابووەوە، کەچی ئێستا گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ هیلال.

بابەتی زیاتر

Back to top button