ئه‌مریکا

ئیکاردی دەگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی

Yariga App

یاریگا

ڕەنگە ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی بە خواستن گالاتاسارا جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە ئەرجەنتین ئەویش بەهۆی نەخۆشی واندا نارا.

سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان گالاتاسارای و پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی ماورۆ ئیکاردی بۆ ئەستەنبوڵ بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام رۆژنامەی توتۆسپۆرت لە ئیتاڵیا دەڵێت ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینییە بە هۆکاری خێزانییەوە هەڵسەنگاندن بۆ گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی دەکات.

لەڕاستیدا هۆکاری پشت بڕیارەکەی هێرشبەری پێشووی ئینتەرمیلان نەخۆشی واندا نارایە و دەیەوێت تەنانەت بۆ چەند مانگێکیش لە خێزانەکەی پێشووی نزیک بێت. گواستنەوەی هەمیشەیی ئیکاردی بۆ تیپە ئەرجەنتینیەکان بەدووری دەزانرێت، بەڵام پێدەچێت دەرفەتێک بۆ گواستنەوەی بە خواستن هەبێت.

واندا نارا هاوسەر و بەرێوەبەری کارەکانی پێشووی ماورۆ ئیکاردی ماوەیەکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، بۆیە ئەو یاریزانە دەیەوێت لە نزیکەوە چاودێری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button