ئه‌مریکاگرنگترین

سوارێز لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت

Yariga App

یاریگا

لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرگوایی یانەی گریمیۆی بەڕازیلی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

ماوەیەکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی لویس سوارێز پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا بکات و دوای ساڵانێک جارێکی دیکە لەگەڵ هاوڕێکانی پێشووی واتە مێسی و بۆسکێتس یاریی بکاتەوە، بەڵام هەوڵەکان سەریان نەگرتووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی دەڵێت، چوونی هێرشبەرە ئۆرگواییەکەی بۆ خولی ئەمریکا یەکلایی بووەتەوە و ئەو یاریزانە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ناتوانێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە خودی راهێنەری یانەی گریمیۆش سورە لەسەر مانەوەی سوارێز و هەموو شتێکی یەکلایی کردووەتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button