بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

ئەهلی راهێنەرێکی ئەلمانی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەهلی سعودی نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ماتیاس یاسلێ، راهێنەری ئەڵمانی.

بەپێی راگەیاندی تڕانسفێرمارکێت، گرێبەستەکەی ماتیاس یایسلێ لەگەڵ یانەی ئەهلی بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت و لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزی سێیەم بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک.

دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە، بڕیارە راهێنەرە نوێیەکەی ئەهلی لەگەڵ ریاز مەحرەز، یاریزانی هەڵبژاردەی جەزائیر پەیوەندی بە کەمپی ئەهلی لە نەمسا بکات.

ئەم راهێنەرە تەمەن 35 ساڵە و لاوەی ئەڵمانی، زۆربەی ژیانی وەرزشی لە نەمسا بەسەر بردووە و دوو پاڵەوانێتی بۆندسلیگای نەمسا لەگەڵ تیپی ریدبول سالزبۆرگ بەدەستهێناوە.

لە وەرزی یەکەمدا توانی جامی نەمسا بباتەوە و ببێتە یەکێک لە سەرکەوتووترین راهێنەرەکانی تۆپی پێی نەمسا لە ساڵانی رابردوودا، ئێستاش خولی سعودیەی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی درێژە بە کاری راهێنەرایەتی بدات. جێگای سەرنجە بزانن بۆ ماوەی 7 ساڵ درێسی هۆفنهایمی لە خولی ئەڵمانی لەبەر کردوە، بەڵام لە تەمەنی 33 ساڵیدا وازی لە تۆپی پێ هێنا دەستی بە راهێنەرایەتی کرد و ویستی لەم بوارەدا درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی بدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button