ئیسپانیاگرنگترین

لیساندرۆ مارتینێز لە دوای یارییەکە چی بە بێڵینگهام گوت؟

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید رێزێکی زۆری بۆ لیساندرۆ مارتینێز، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد هەیە، سەرەڕای دروستبوونی گرژی لە نێوانیاندا.

لە یارییەکی دۆستانەی نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد دا، گرژی لە نێوان بێڵینگهام و مارتینێز دروست بوو، ئەمەش دوای پێکدادانێکی توندی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە بەرامبەر بێڵینگهام. سەرەڕای دروستبوونی نیمچە شەڕێک لە نێو یاریگا، بەڵام بێڵینگهام دەڵێت، ئاشتبووینەوە و رێزێکی زۆرمان بۆ یەکتر هەیە

ناکۆکییە بچووکەکەم لەگەڵ مارتینێز ناخۆش بوو، ئەو یاریزانێکی زۆر باشە و لە دوای تەواوبوونی گێمی یەکەم، زۆر تووڕە ببوم و جنێوم دەدات، بەڵام کاتێک هاتە لای من و هیوای باشترینی بۆ خواستم، بەڕاستی زۆر رێزم گرت. دەزانم ئەوەی لە یاری روودەدات هەر لە چوارچێوەی یارییەکە دەمێنێتەوە. لە دوای یارییەکە ئەوم بینی و هیوای باشترینم بۆ خواست. لیساندرۆ رکابەر و یاریزانێکی زۆر باشە. ئەو هاوشێوەی من چاوی لە بردنەوە بوو. بەڵام هەندێ جار گرژی دروست دەبێت و ئەمە بەشێکە لە یاری.

بێڵینگهام یەکەم گۆڵی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید تۆمار کرد و توانی یارمەتی تیمەکەی بدات بە ئەنجامی 2-0 لە مان یونایتد ببەنەوە.  لەبارەی یەکەم گۆڵی لەگەڵ لۆس بلانکۆس، بێڵینگهام گوتی

گەشبینم بووم بە هاتنم بۆ ئێرە، چونکە دەمزانی یاریزانی باشی لێیە. دەمزانی دەتوانم چ کوالێتییەک بۆ ئەم یانەیە زیاد بکەم. یارییەکی باشم بەرامبەر میلان کرد و ئەمڕۆ توانیم گۆڵ بکەم. دەمەوێت لەسەر ئەم ریتمە بەردەوام بم و بەمشێوەیە وەرزەکەم دەست پێبکەم.

لۆس بلانکۆس لە یاریگای AT&T لە تێکساس، یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات و ئەمەش دەبێتە یەکەم ئەزموونی بێڵینگهام لە کلاسیکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button