قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. کەین خۆی یەکلایی کردووەتەوە و بارسێلۆنا هەوڵێکی دیکە لەگەڵ ئێمباپێ دەدات

Yariga App

بارسێلۆنا ئامادەیە یاریزان و بڕە پارەیەک بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ دابین بکات. تاوەکو ئێستا تەنیا هیلال ئۆفەری فەرمی پێشکەش کردووە و بڕەکەی گەیشتووەتە 259 ملیۆن پاوەند – ئەسۆشیەتد پرێس

بایرن میونشن گەشبینە بە گواستنەوەی هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام لە چەند رۆژی داهاتوودا، سەرەڕای گرنگییەکانی پاریس سانجێرمان – سکای سپۆرتس

مانچێستەر سیتی هەموو شتێکی لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا یەکلاییکردووەتەوە و پێی راگەیاندووە، رێگە بە چوونە دەرەوەی نادرێت – 90min

سوفیان ئەمرابت، ئەستێرەی فیۆرێنتینا جگە لە مانچێستەر یونایتد چەند ئۆفەرێکی دیکەی لەبەردەمە – ستاندارد

پاولۆ دیبالا ئۆفەرێکی چێڵسی رەتکردەوە و لە رۆما دەمێنێثەوە – کالچیۆ مێرکاتۆ

وێستهام گفتوگۆی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی هاری ماگوایەر و سکۆت ماکتۆمینای لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کردووە – سکای سپۆرتس

ساوسامتن ئۆفەرێکی فەرمی لیڤەرپوولی بۆ گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا رەتکردەوە، یانەکەی باشووری ئینگلتەرا داوای بڕی 50 ملیۆن پاوەند دەکات – گاردیان

پێدەچێت گواستنەوەی فابینیۆ بۆ ئیتیحاد هەڵبوەشێتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا، یاریزانە بەرازیلییەکە مەشقەکان لەگەڵ لیڤەرپوول دەستپێبکاتەوە – ئاتلێتیک

بابەتی زیاتر

Back to top button