سعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ بۆ هەر پۆستێکی ئینستاگرام چەند پارەی دەستدەکەوێت؟

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاپتنی نەسری سعودی وەک خاوەن زۆرترین داهات لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام مایەوە.

رۆناڵدۆی تەمەن 38 ساڵان بووە یەکەم کەس کە ژمارەی فۆڵۆوەرزەکانی لە ئینستاگرام بگاتە نیو ملیار کەس.

رۆناڵدۆ لە هەر پۆستێک کە لە ئینستاگرام بڵاویدەکاتەوە، بڕی 1.8 ملیۆن پاوەندی دەستدەکەوێت، ئەمەش وایکردووە، لە پلەی یەکەمی ناودارەکانی ئینستاگرام بمێنێتەوە.

پێگەی Hooper HQی راپۆرتێکی تایبەتی لەبارەی رۆناڵدۆ بڵاوکردووەتەوە، کریس توانیویەتی بەسەر کایڵ جێنەر، ئەستێرەی ریالیتی شۆی ئەمریکی سەربکەوێت و ببێتە خاوەن بەرزترین داهاتی ئینستاگرام.

لە چەند ساڵی رابردوودا، هەژماری رۆناڵدۆ لە ئینستاگرام گەشەسەندنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، رۆناڵدۆ لە دوای بڵاوکردنەوەی چەند پۆستێکی بازرگانی وەک ڵایڤ سکۆر، تێرا بەدی و باینانس، ژمارەی فۆڵۆوەرزەکانی زۆر زیاد بوو.

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی لە پلەی سێیەمی خاوەن زۆرترین داهاتی ئینستاگرام دێت. مێسی بۆ هەر پۆستێک نزیکەی 1.3 ملیۆن پاوەندی دەست دەکەوێت.

سێلینا گۆمێز، گۆرانیبژێی ئەمریکی لە پلەی چوارەمدا دێت و دوەین جۆنسن ‘The Rock’ لە پلەی پێنجەمدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button