قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… دوا پێشهاتی ئێمباپێ و بەردەوامی شۆڕشی سعودییەکان بزانە

ئەهلی 25 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی نیوکاسڵ یونایتد کردووە، تاوەکو دەستبەرداری سەنت ماکسیمین بێت - لیکیپ هیلال گرنگی بە لویز دیاز، ئەستێرەی لیڤەرپوول داوە، بەڵام پێناچێت سوورپۆشەکان رێگە بە چوونە دەرەوەی ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە بدەن، هەرچەندە ئۆفەرەکەی هیلال دەگاتە 50 ملیۆن پاوەند - ریکۆرد

Yariga App

یاریگا –

ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان لە مەشقەکانی دوێنی یانە فەرەنسییەکەدا، چاوی بە کیلیان ئێمباپێ کەوت، بەڵام کۆبوونەوەی رووبەڕووی لەگەڵ نەکردووە – سکای سپۆرتس

ئەهلی 25 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی نیوکاسڵ یونایتد کردووە، تاوەکو دەستبەرداری سەنت ماکسیمین بێت – لیکیپ

هیلال گرنگی بە لویز دیاز، ئەستێرەی لیڤەرپوول داوە، بەڵام پێناچێت سوورپۆشەکان رێگە بە چوونە دەرەوەی ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە بدەن، هەرچەندە ئۆفەرەکەی هیلال دەگاتە 50 ملیۆن پاوەند – ریکۆرد

جواو فێلیکس، ئەستێرەی پۆرتوگالی دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئینتەر مەیامی گرێبەست لەگەڵ خۆردی ئالبا و دیێگۆ گۆمێز واژۆ دەکات – فرانکۆ پانیزۆ

چێڵسی دەیەوێت بەختی خۆی لەگەڵ هاری ماگوایەر، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد تاقی بکاتەوە، ئەمەش بە هۆی دوورکەوتنەوەی وێسلی فۆفانا لە پێکهاتەی بلووز، بە هۆی نەشتەرگەرییەوە – 90min

ئاستۆن ڤیلا ئۆفەرەکەی بۆ گواستنەوەی موسا دیابی، یاریزانی بایەر لیڤەرکوزن بۆ 42 ملیۆن پاوەند زیاد کرد – ئاتلێتیک

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە ئاتاڵانتای ئیتاڵی دەکات، تاوەکو دەستبەرداری راسموس هۆیلوند ببێت. ئەگەر یانە ئیتاڵییەکە ئۆفەرە 70 ملیۆن پاوەندییەکەی مان یونایتد رەتبکاتەوە، ئەوا شەیتانە سوورەکان هەنگاو بۆ گواستنەوەی راندال کۆلۆ موانی، هێرشبەری ئێنتراخت فرانکفورت دەنێت – ESPN

مارسیلیا بۆ گواستنەوەی پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ لەگەڵ چێڵسی کۆدەبێتەوە – گاردیان

چێڵسی بڕی 40 ملیۆن پاوەندی بۆ دەستبەرداربوون لە کۆنۆر گالاگەر دەوێت، وێستهام خەریکی خوێندنەوەی ئۆفەرەکەیە – سکای سپۆرتس

بایرن میونشن ئامادەیە رێگە بە چوونە دەرەوەی جۆشوا کیمیچ بدات، ئەگەر ئۆفەرێکی باشی پێشکەش بکرێت – کیکەر

تۆتنهام و ناپۆلی خەریکی گفتوگۆن لەسەر گواستنەوەی جیۆڤانی لۆ سێلسۆ بۆ یانە ئیتاڵییەکە – رادیۆی پونتۆ نوێڤۆ

لە ئەگەری پەیوەندی کردنی فابینیۆ بە ئیتیحاد، لیڤەرپوول ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی بڕی 40 ملیۆن پاوەند بە فولهام دەکات، لە پێناو گواستنەوەی جواو پالینیا – لیڤەرپوول ئیکۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button