ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆسیمین تووڕەیە

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمین هیچ کێشەیەکی لە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی نییە.

رۆبێرتۆ کالێندا، بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆسیمین رەتیدەکاتەوە، ئەستێرەی نایجێریا هیچ کێشەیەکی لە پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاڵەوانی ئیتاڵیا هەبێت. ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی، بەوەی ئۆسیمین لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی نیگەرانە.

کالێندا لە تویتەر، هەواڵەکەی رۆژنامەی IL Mattinoی رەتکردەوە، کە رۆژنامەیەکی گەورەی ناپۆلییە

لە رۆژنامەی IL Mattino هەواڵێکم بینی کە دەڵێت، ئۆسیمین دڵخۆش نییە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ئەم هەواڵە بە تەواوی رەتدەکەمەوە.

ئۆسیمین لە لایەن چەندین یانەی گەورەی وەک بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتد داواکراوە، بەڵام هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی ماوە.

ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆکی پاڵەوانی ئیتاڵیا دەیەوێت لەم هاوینەدا گرێبەستی ئۆسیمین نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی لە چنگی زلهێزەکانی ئەوروپا دووری بخاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button