لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. هاری کەین یانەیەکی گەورە رەتدەکاتەوە و ئێمباپێ لەگەڵ خلێفی کۆبووەتەوە
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام نایەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمانەوە بکات، بەڵام ئامادەیە بچێتە بایرن میونشن – تێلێگراف
لە ئەگەری چوونە دەرەوەی هاری کەین، تۆتنهام ئامادەکاری کردووە بۆ گواستنەوەی ئیڤان تۆنی، گۆڵکاری برێنتفۆرد، هەرچەندە یاریزانە ئینگلیزییەکە بەهۆی سزاوە، تاوەکو مانگی یەنایەری داهاتوو، ناتوانێت یاری بکات – فووتبۆڵ ترانسفێرس
ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان بۆ یەکەمجار لەم هاوینەدا رووبەڕوو کیلیان ئێمباپێی دیت – سکای سپۆرتس
چێڵسی لەم هەفتەیەدا ئۆفەرێکی 70 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە موسێس کایسیدۆ، ئەستێرەی برایتن دەکات – ستاندارد
مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێ دەکاتەوە، گرێبەستە نوێیەکەی تاوەکو هاوینی 2028 بەردەوام دەبێت و مووچەی هەفتانەشی بۆ 325 هەزار پاوەند بەرز دەکرێتەوە – تایمز
وێستهام ئۆفەرێکی 45 ملیۆن پاوەندی پێشکەشی جواو پالینا، ئەستێرەی فولهام کردووە، ئێستا مانچێستەر یونایتدیش بۆ گواستنەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە چووەتە سەر هێڵ – گاردیان
ئینتەر میلان نزیکە لە گواستنەوەی فۆلارین باڵۆگەن، ئەستێرەی ئارسیناڵ و هەڵبژاردەی ئەمریکا – ئاتلێتیک
برایتن، بێرنلی و لێستەر سیتی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی کۆڵ پالمەر، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەکەن – تێلێگراف
وۆڵڤز گفتوگۆکانی لەگەڵ نیکۆ ئێلڤێدی، بەرگریکاری سویسرا و بۆڕووسیا مۆنشنگلادباخ دەستپێکردووە – ئێکسپرێس