ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

بایرن رێگە بە گواستنەوەی مانێ بۆ سعودیە دەدات

Yariga App

یاریگا –

نەسر ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی سادیۆ مانێ، ئەستێرەی بایرن میونش کردووە.

نیکۆلا شێرا، رۆژنامەنووسی ناوداری مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، نەسر ئۆفەرێکی بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆی بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشکەش بە سادیۆ کردووە، بایرن میونشنیش لاری لە چوونە دەرەوەی ئەستێرە سێنیگالییەکە نییە.

گرێبەستی مانێ تاوەکو هاوینی 2025 بەردەوام دەبێت و ئێستا رەزامەندی میونشنی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ یانە سعودییە وەرگرتووە.

لە هاوینی رابردوودا، مانێ لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە بایرنەوە کرد. هەرچەندە بەشداری لە 38 یاریدا کرد، بەڵام تەنیا 12 گۆڵ و هەشت ئەسیستی هەبوو.

تاوەکو ئێستا نەسر تەنیا گرێبەستی لەگەڵ مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچ، ئەستێرەی کرواتی کردووە و دەیەوێت چەند ئەستێرەیەکی دیکەش بگوازێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button