ئەیمەن حسێن پەیوەندی بە یانەیەکی ئێرانی دەکات
یاریگا –
هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق ئەیمەن حسێن، پەیوەندی بە یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی دەکات.
کەناڵی رابیعەی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەری عێراقی ئەیمەن حسێن، لەگەڵ یانەی پێرسپۆلیس لە گفتوگۆدایە بۆ پەیوەندیکردن بە یانە ئێرانییەکە.
بەپێی سەرچاوە عێراقییەکە یاریزانە تەمەن 27 ساڵانییەکە زۆر نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ پێرسپۆلیسدا، بە ئەگەرێکی زۆر پەیوەندی بەو یانەیە دەکات.
حصري للرابعة الرياضية.. أيمن حسين يحسم وجهته المقبلة#الرابعة_الرياضية pic.twitter.com/q4GXYwHweL
— قناة الرابعة الرياضية (@AlrabiaSportsTV) July 13, 2023
ئەیمەن حسێن لە مانگی دووی ئەمساڵ بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەی مەرخییەی قەتەریەوە گواسترایەوە بۆ یانەی جەزیری ئیماڕاتی، تا هاوینی داهاتووش گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیماڕاتییەکە هەیە.
بەڵام بەرپرسانی یانە ئێرانییەکە بە تواناکانی سەرسامن، هەموو هەوڵێکیان خستووەتە گەڕ تا تواناکانی بەدەستبهێنن.
ئەیمەن لە رابردوو لە خولی نایابی عێراقی یاری بۆ یانەکانی دهۆک، نەفت، شوڕتە و قوەجەوییە کردووە، هەر لە خولی قەتەریش یاری بۆ ئوم سەلال کردووە، جیا لەو یانانەش بۆ ماوەی وەرزێک یاری بۆ سفاقسی تونسی کردووە.