لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. بارسێلۆنا دوو ئامانجی دەستنیشانکردووە، پاریس بۆ گواستنەوەی هاری کەین، رکابەری بایرن دەکات
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
یاریگا –
جۆردان هێندەرسنی کاپتنی لیڤەرپوول ئۆفەرێکی لە یانەی ئیتیفاقی سعودی پێگەیشتووە، کە مووچەکەی چوار هێندەی مووچەی ئێستای دەبێت – تەلەگراف
پاریس سانجێرمان هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی هاتی کەین خستووەتە گەڕ، هەرچەندە بژاردەی یەکەمی یاریزانەکە بایرن میونشنە – RMC
بارسێلۆنا دەیەوێت بێرناردۆ سیلڤبای 28 ساڵان بگوازێتەوە، ئەگەر سەرکەوتوو نەبن هەوڵی گواستنەوەی جیۆڤانی لۆ سێلسۆی ئەرجەنتینی دەدەن – مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ
نۆتینگهام هەوڵی گواستنەوەی ئیبراهیم سەنگاری تەمەن 25 ساڵان و ناوەڕاستکاری یانەی ئایندهۆڤن دەدات – ئەتڵەتیک
لیڤەرپوول ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە لیبای کۆلویڵی بەرگریکاری 20 ساڵانی چێڵسی – (90min)
مانچێستەر یونایتد، ئەستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ گرنگی بە جۆواو فیلیکسی پۆرتوگالی دەدەن – میترۆ
وێستهام بێزارە لە دواکەوتنی فرۆشتنی دێکلان رایس، کە بەهۆی درەنگ ئامادەکرانی پەڕاوەکان لەلایەن پارێزەرەکانی ئارسیناڵ، گواستنەوەکە دواکەوتووە – سکای سپۆرت
ئێڤەرتن گرنگی بە موسا دیمبێڵی 27 ساڵان و جەمی ڤاردی 36 ساڵان دەدات – فووتبۆڵ ترانسفێر
نیوکاسڵ هێشتا لەگەڵ لێستەر سیتی لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی هارڤی بارنسی 25 ساڵان، لێستەر بیر لە ئۆفەری یەکەمی یانەکە دەکاتەوە، کە 30 ملیۆن پاوەندە – مەیل
ئارۆن رامسی ئۆفەرێکی زۆری سعودییەکانی پێ گەیشتووە بۆ پەیوەندیکردن بە خولی رۆشەنی سعودی – سەن
ئاتلێتیکۆ مەدرید هیبێرگی 27 ساڵان و ئەستێرەی تۆتنهامی کردووەتە ئامانج – مارکا