بازاڕی گواستنه‌وه‌

پانۆرامای یاریگا

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان چی دەگوزەرێت؟ کام یانە بەدوای کام یاریزاندا دەگەڕێت؟

بۆ زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ، ئەم بەشەی وەرز سەرنجڕاکێشترین رۆژەکانی ساڵە، ئەو رۆژانەی کە یانەکان نەک لە یاریگا بەڵکو لە بازاڕی گواستنەوەدا رکابەری دەکەن و لە زۆر حاڵەتدا چارەنووسی وەرز لەم رۆژانەدا یەکلایی دەبێتەوە، کاتێک یانەکان دەتوانن ئەستێرەیەک لە دەستی رکابەرەکان دەربهێنن. خوێنەری بابەتەکانی یاریگا بن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە نوێترین دەنگۆی میرکاتۆی هاوینە.

ژمارەی یاریزانانی کۆری و ژاپۆنی لە بۆندسلیگا ئەوەندە زیادی کردووە کە ژمارەیان لەدەست دەدەین. ئێستا یانەی شتوتگارت کە ئەستێرە و کاپتنەکەی ژاپۆنییە بە ناوی واتارو ئێندۆ یاریزانێکی کۆری لە فرایبۆرگ کڕیوە، وو یۆنگ جیۆنگ.

بایرن میونشن تا ئێستا یان سۆمێری نەفرۆشتووە، بەدوای گۆڵپارێزێکی نوێدا دەگەڕێت و دەیەوێت یاسین بۆنۆ بکڕێت. بێگومان تا مانوێل نۆیەر ماڵئاوایی نەکات، هەر گۆڵپارێزێک بێت تەنها دەبێت چاوەڕێی ئەوە بێت تووشی پێکان ببێت بۆ ئەوەی هەلی یاری کردنی پێبدرێت. ئەو پرۆفیسۆرە لە ئێستادا بەنیازی خانەنشین بوون نییە. فووتباڵ ئیسپانیا 

گرنگترین هەواڵی ئەمڕۆ ئەوەبوو کە فیفا یانەی نەسڕی سعودی ئاگادار کردەوە و گوتی “ئایا بەم شێوەیە بەردەوام دەبیت؟” ئێوە کە قەرزێکی زۆرتان لەسەرە و ئەم پارەیەتان نەداوەتەوە، ناتوانن لە گواستنەوەی یاریزانانی بیانی بەردەوام بن. یاریگا

یانەکانی سعودیە ئەوەندە یاریزانی نامۆیان کڕیوە، کە چیتر رۆیشتنی ئەستێرەکانی ئەوروپا بۆ خولەکەیان بە هەواڵێکی تایبەت نازانرێت، ئەمجارەیان یانەی هیلالی سعودی زانێنلۆ دەکاتە ئامانج کە گرێبەستەکەی بە بڕی 20 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێکە. یاریگا

یانەی بارسێلۆنا، دوای بڵاوکردنەوەی ئیمۆجی شێر و پڵنگێکی زۆر لە تویتەر، دواجار پەردەی لەسەر کڕینی نوێی خۆی لادا: ڤیتۆر رۆکی، پڵنگە نوێیەکەی بلوگرانا. فابریزیۆ رۆمانۆ

پاریس سانجێرمان، چێر ئەندۆری لە چنگی یانە سعودیەکان دەرهێنا و گرێبەستی لەگەڵئەو یاریزانە لاوە ئیتاڵیە کرد. فابریزیۆ رۆمانۆ.

نوێترین وێنەی هاری کەین ئەمڕۆ بڵاو بوویەوە بەڵام نە لە فڕۆکەخانە بوو بۆ گەشتکردن بۆ میونشن، نە لە پشکنینی پزیشکی پاریس سانجێرمان بوو و نە لە کۆبوونەوەدا لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز. دووبارە لە راهێنانەکانی تۆتنهام دەرکەوتەوە . وادیارە یانەکە نایەوێت دەستبەرداری کەین بێت. زە سان

 

بابەتی زیاتر

Back to top button