ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ستێڤن جێرارد هۆكاری قبوڵكردنی ئۆفەرەكەی ئیتیفاق ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

ستێڤن جێرارد، راهێنەری یانەی ئیتیفاقی سعودی هۆكاری قبوڵكردنی ئۆفەرەكەی یانە سعودیەكەی ئاشكرا كرد.

ئیتیفاق گەیشتە رێككەوتن لەگەڵ جێرارد دوای زنجیرەیەك دانوستانی دوور و درێژ، لە سەرەتادا راهێنەرەكەی پێشووی ئاستۆن ڤێلا بە ئۆفەرەكەی ئیتیفاق رازی نەبوو دواتر رەزامەندی خۆی دەربڕی بە ئۆفەرەكە.

لە لێدوانیدا بۆ هەژماری فەرمی ئیتیفاق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ستێڤن جێرارد ووتی: هۆکاری زۆر هەبوو کە ویستم پەیوەندی بە یانەی ئیتیفاقەوە بکەم، پێم وایە یانەکە نوێنەرایەتی کەسی زۆر باش دەکات، سەرەتا لە دەستەی کارگێڕییەوە دەست پێدەکات و کاتێک گەیشتمە سعودیە هەستم كرد کە وەک خێزانێك وان، زۆر بە باشی بەخێرهاتنیان كردم.

بەردەوام بوو ووتی: 3 شت هەیە کە هەمیشە پێش هەر بڕیارێک لەبەرچاوی دەگرم، بەم ریزبەندییە پۆلێنیان دەكەم: دەبێت بۆ خێزانەکەم بگونجێت، دەبێت پاڵنەرێك هەبێت بۆ ئاڵنگاریكردن، هەروەها پڕۆژەیەكی باشیان هەبێت، پێوویستە پاڵنەر هەبێت بە هۆکاری دروست و  ئیمتیازاتی زیاترم بۆ دابین بکات ئەمە دوا شتە کە گرنگی پێدەدەم، و ئەمەش ئەو کۆمەڵە هۆکارەیە کە پێش بڕیارەكەم بیرم لێكردووەتەوە.

بەردەوام بوو ووتی: من دڵخۆشم و بە پەرۆشم بۆ دەستپێكردنی گەشتەكە و چاوپێكەوتن لەگەڵ هاندەران و یاریزانان، پێموایە لێكچوونێك لە نێوان بیرۆكەی من و بەرپرسانی یانەكەدا هەیە، من راهێنەر و بەڕێوەبەری تەکنیکیم و ئاواتێکی بێ سنوورم هەیە، حەزم لە کارکردنە ماندوو نەناسانە و هەمیشە حەزم لە توانای رکابەریی تیپەکە هەیە.

پێشتر ئیتیفاق توانیوویەتی دوو جار نازناوی خولی رۆشەنی سعودی بباتەوە لە هەردوو وەرزی 1982/1983 ، 1986/1987.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button