جیهانیاریگا

کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ کیم کارداشیان دەرکەوت

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی تۆپی پێ نیگەرانن لە کیلیان ئێمباپێ و پێیان وایە دیدار لەگەڵ کیم کارداشیان بەختێکی باش ناهێنێت بۆ کاپتنی فەرەنسا.

ئێمباپێ بەشداری ئاهەنگێکی شاهانەی کرد کە ملیاردێرێک بەناوی مایکل رۆبن رێکی خستبوو و بانگهێشتی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کردبوو. میوانەکانی ئەم ئاهەنگە دەبوایە بە جلی سپی ئامادە بن و هەمووان بە هێرشبەرەکەی فەرەنسا و پاریس سانجێرمانیشەوە جلی سپییان لەبەرکردبوو.

ئێمباپی تەمەن 24 ساڵ کە لەم رۆژانەدا گەرمترین بابەتی بازاڕی گواستنەوەکانە و مانەوەی لە پاریس یان گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید بووەتە بابەتی گەرمی رۆژ، لەم ئاهەنگەدا لە نیویۆرک لەگەڵ ئەستێرەکانی تۆپی باسکە تۆپی پێی ئەمریکی کەساییەتیە دیارەکانی سۆشیال میدیا دا بینرا.

هەروەها کۆمەڵێک لە ناوە گەورەکانی هۆلیوود لەم ئاهەنگەدا ئامادە بوون، وەک لیۆناردۆ دیکاپریۆ. هەروەها کیم کارداشیان و کێندڵ جێنەر لەگەڵ گۆرانیبێژانی وەک جەستن بێیبر و بیۆنسێ بینران.

بە پێی هەواڵێکی سان ئەو وێنانەی لەم ئاهەنگەدا بڵاو بوونەوە هەر زوو نیگەرانی هاندەرانی تۆپی پێیان لێکەوتەوە چونکە ئێمباپێ لە تەنیشت کیم کارداشیان نیشان دەدات. ئەوان پێیان وایە رەنگە نەفرەتی کارداشیان ئێمباپێ بگرێت.

بەڵام بابەتەکە چییە؟ ئارسناڵ لە مانگی ئازاری رابردوودا بە هەشت خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پریمەرلیگ بوو. کاتێک کارداشیان لەگەڵ کوڕەکەی چووە یاریگای ئیمارات بۆ بینینی یارییەکەی ئارسناڵ بەرامبەر سپۆرتینگ لیشبۆن لە یۆرۆپالیگ نەک هەر ئەو شەو ئارسناڵ لە یۆرۆپا لیگ دوورخرایەوە، بەڵکو لە پریمەرلیگیشدا پلەی دابەزی.

مانچێستەر سیتیش لەم تیپەی بردەوە و پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا. لە سەرەتای ئەمساڵدا کارداشیان بۆ بینینی یارییەکی پاریس سانجێرمانیش چووە یاریگاکە، پاریس بۆ یەکەمجار لە یاریگای خۆیدا لە دوای 715 رۆژدا بە ئەنجامی 2-0 دۆڕا.

ئێستا هاندەرانی ئێمباپی نیگەرانن لەوەی رەنگە شتێکی خراپ بەسەر ئێمباپێ یان شێوازی یارییەکەی یاخود تووشی پێکان ببێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button