ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن واز لە هاری کەین ناهێنێت

Yariga App

یاریگا

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هاری کەین هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتێنهامی ئەم وڵاتە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی سپێرز یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەم هاوینە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، هەرچەندە یانەکەی ئامادەنیە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری بێت.

سکای بڵاویشی کردەوە سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکرێن یانە باڤارییەکە دوو ئۆفەری بۆ گواستنەوەی کەین پێشکەشی سپێرز کردووە، بەڵام یانەکەی شاری لەندەن ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت ئەوان هیچ ئۆفەرێکیان بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵکارەکەیان پێنەگەیشتووە.

لەلایەکی دیکەوە بایرن بە سەرۆکایەتی کارل هاینز رۆمینیگێ کە سەرپەرشتی پرۆژەی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات، نایانەوێت بە ئاسانی واز لەو یاریزانە بێنن و هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی دەدەن.

هاری کەین هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتێنهام کۆتایی دێت و پێشتریش دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە بایرن میونشن ئۆفەری دووەمی بەرامبەر 93 ملیۆن پاوەند پێشکەش کردووە، بەڵام سپێرز ئامادەنیە بە کەمتر لە 100 ملیۆن دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button