تیاگۆ ئالكانتارا ئامانجی داهاتووی سعودییەكانە
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد تیاگۆ ئالكانتارا ئەستێرەی ئیسپانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئامانجی داهاتووی یانەی ئەهلی سعودیە.
ناوی ئالكانتارا بە رۆیشتن لە لیڤەرپوول بەستراوەتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی یاریزانەكە ناوی لیڤەرپوولی لە بایۆی تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان سڕیەوە.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی الریاضيةی سعودی ئەهلی بیر لە گواستنەوەی تیاگۆ ئالكانتارا دەكاتەوە و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازێتەوە ریزەكانیان.
لە گواستنەوەكانی هاوینەدا تا ئێستا رێدز دوو گرێبەستی نوێی ئەنجامداوە ئەوانیش دۆمینیك سۆبۆسلای و ماك ئالیستەر.
🇦🇷 x 🇭🇺 pic.twitter.com/0q8vgv7S5Y
— Liverpool FC (@LFC) July 3, 2023
لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2020 ئالكانتارا بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.
لە یارییەكانی وەرزی رابردوودا ئالكانتارا بەهۆی پێكانەوە بەشداری لە زۆربەی یاریەكان نەكرد و تەنیا لە 28 یاری لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداریكرد.
لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئەهلی سەركەوتوو بووە لە گواستنەوەی ئێدوارد مێندی و رۆبێرتۆ فێرمینیۆ بۆ ریزەكانی یانەكەی.