ئهڵمانیا
ئەلفۆنسۆ چاوەڕێ ئۆفەری ریال مەدرید دەکات
یاریگا
ئەلفۆنسۆ دەیڤیز بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئامادەیە ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بالی چەپی باڤارییەکان لە یانەکەی دڵخۆش نیە و دەیەوێت ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و خەون بە یاریکردن لە ریزەکانی یانە شاهانەکەوە دبینێت.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئالفۆسۆ چاوەڕێ ئۆفەری ریال مەدرید دەکات بۆ ئەوەی ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت و درێسی ئەو یانەیە لەبەر بکات.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی مێرنگی چاوەڕێ وەرزی داهاتوو دەکەن، لەبەر ئەوەی ئەو کات تەنها یەکساڵ لە گرێبەستەکەی دەمێنێت و دەتوانن بە پارەیەکی کەمتر ئەلفۆنسۆ بگوازنەوە ریزەکانیان.