ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دووەم ئۆفەری بایرن میونشن بۆ کەین ریکۆرد شکێنە !

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی ئۆفەرێک بە بڕی 109 ملیۆن دۆلار بە هاری کەین دەکات.

پاڵەوانی بۆندسلیگا لە ئۆفەری یەکەمدا شکستیان هێنا، چونکە تەنیا 76 ملیۆن دۆلاریان پێشکەش بە تۆتنهام کردبوو، بەڵام ئێستا بە گوێرەی راپۆرتێکی ئیڤینینگ ستاندارد، میونشن دەیەوێت لە چەند رۆژی داهاتوو گرێبەستی کەین یکلایی بکاتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بایرن ئامادەیە ئۆفەرەکەی کەین بۆ 127 ملیۆن دۆلار بەرز بکاتەوە، بەڵام دەیەوێت بە کوشتنی کات، هەندێ لە بەهای کەین کەم بکاتەوە، چونکە تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە تۆتنهام ماوە.

هەرچەندە تۆتنهام نایەوێت دەستبەرداری کەین ببێت، بەڵام ترسی لەدەستدانی بە گرێبەستێکی ئازاد لە هاوینی داهاتوودا، وای لە سەرۆکی یانەکە کردووە، بیر لە دەستبەرداربوون لە خزمەتەکانی ئەستێرە ئینگلیزییەکە بکاتەوە. تۆماس توخێل، راهێنەری میونشن فشارێکی زۆر لە یانەکەی دەکات، تاوەکو کەین بگوازنەوە.

کەین لە یانەکانی پرێمەرلیگ بێهیوا بووە، چونکە سەرۆکی سپێرز ئامادە نییە کەین بە یانەیەکی پرێمەرلیگ بفرۆشێت، لە لایەکی دیکەشەوە، ریال مەدرید لە پڕۆسەی گواستنەوەی کەین کشاوەتەوە و سەرنجی تەواوی خۆی لەسەر کیلیان ئێمباپێ داناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button